Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

پشووی وەرزەکانی خوێندن بۆ؟

 

 🖋️ کاروان ڕەسوڵ

وای لێهاتووە، خولەکان بۆ فێرکردن و قوتابخانەکان بۆ پێداچوونەوەی پرۆگرامەکان!

لەدوای وەرزەکانی خوێندن لە سیستمی خوێندن پشوو دانراوە، دەبێت بپرسین ئەم پشووانە بۆچی؟

پشوو دانراوە بۆ دوای هەر ماندووبوونێک بۆ هاتنەوەی مرۆڤ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و ئامادەبوون بۆ وەرگرتن زانست یاخود دەستپێکی کارێکی نوێ، ئەم پشووانە وەک خەو وایە بۆ مرۆڤەکان کە چەند نوێیان دەکاتەوە...، پشووەکان بۆ پشوودانی جەستە و مێشکە، نەک هیلاکردنیان.

جا ئەوەی من مەبەستمە لە هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی وەرزی دووەمی خوێندن بەشێک لە مامۆستایان و دایبابانی قوتابی و خوێندکارەکانیان هاندەدەن بۆ بەشداریکردن لە خولەکەکانی فێرکردن بۆ ساڵی داهاتوویان تەواوکردنی بەشێک لە پرۆگرامی ساڵی ئاییندەیان کە ئەمە هەڵەیەکی کووشندەیە ئەو منداڵە پێویستی بە پشوو و دوورکەوتنەوەیە لە خوێندن بۆ گەیشتن بە ئاییندەیەکی گەش، بە حەز و چێژەوە چاوەڕێ خوێندن بکات، چونکە هەر دوازدە مانگ خوێندن خوێندکار بێزار دەکات و حەزی بۆ خوێندن نامێنێت و تووشی بێزاری دەکات لەهەمانکاتدا بەشێکی سەرەتای پرۆگرامەکان فێربووە و پێش مامۆستا دەکەوێت بە گرنگییەوە گوێ لە مامۆستا ناگرێت و ماوەیەک گوێ بە مامۆستا نادات و خوێندنگە پەراوێز دەکات، چونکە ئەو وانانەی سەرەتای خوێندویەتی لەسەر رێگەیەک دەڕوات گوێ لە مامۆستا ناگرێت، پاشان دەگاتە ئەو وانانەی لە خولەکان نەی خوێندووە واش راهاتووە گوێ لە مامۆستا ناگرێت و حەزی بۆ خوێندن نامێنێت ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاری و دواکەوتنی منداڵەکە و رێگەکەی لێتێک دەچێت و ئەوەی لا درووست دەبێت خولەکان بۆ فێرکردن و قوتابخانەکان بۆ پێداچوونەوەی پرۆگرامەکانن.

لەبەشێک لە پەیمانگە و سەنتەرەکانی فێرکردن هەر هەمان مامۆستای ئەو قوتابخانەن وانەکان دەڵێنەو و بگرە ژینگەکەشیان لە ئاستی ئەو ژینگە قوتابخەنەیەدا نییە کە وانەی تێدا دەڵێنەوە.

دەتوانرێت منداڵان بەشداریی خولەکان بکات بەس چی خولێک ئەو بابەتانەی کە لە پرۆگرام و خوێندنەوە دوورن وەک وەرزش، میوزیک و وێنەکێشان...

 لەلایەکی دیکەشەوە دەتوانرێت منداڵان بنێردرێن بۆ خوولی بەهێزکردنی زمانەکان، پێویستە کاتی ئەم خوولانەش یەک لەسەر سێی ئەو پشووەبێت کە خوێندکار لە وەرزی هاویندا هەیەتی.

ئەو خوێندکارانەی وانەیان ماوەتەوە بۆ وەرزی دووەم دەتوانن بەشداریی خولی بەهێزکردنی وانەکەی بکات و ئەویش چەند رۆژێکی کەم و حکومەتیش ماوەی کەمی هێشتووەتەوە بۆ تاقیکردنەوەی خولەکانی وەرزەکانی دووەم.

بەداخەوە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش ناتوانێت رێگە لەم نا دروستیانە بگرێت بگرە کارئاسانی بۆ ئەم بێبەهاکردنی سیستمی پەروەردە دەکات و پاشان بێهێزی و ناچالاکی بەڕێوەبەر و کارگێڕی خوێندنگەکانە ئەم کەشە ناتەندروستەی دروستکردووە.

دایبان، تکایە منداڵەکانتان بهێنەوە سەر رێیە راستەکە خوێندنگەکان شوێنی فێرکردن و ئەو کاتەی هەیە بۆ فێرکردن گونجاوە و بەشی فێرکردن و تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکات.

 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌