ڕۆژی سێشەممە یادی سەربەخۆیی کۆماری عێراقە و بەهۆیەوە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەردووی حوکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی ڕۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆساڵی 2023 ، ڕۆژی سێشەممە 3ی 10ی 2023 بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی كۆماری عێراقەوە لەسەرجەم دام و دەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.
هەربەگوێرەی ئەو ڕۆژژمێرە جگە لەڕۆژی سێشەممە هیچ پشوویەکی دیکەی فەرمی لەم مانگەدا نیە.