Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

دوێنێ کاندید و ئەمڕۆ پەرلەمانتار

 

✍️سەرتیپ فەرەیدون

ئەوەی بووە هۆی متمانە بەخشین بە کاندیدەکان (حیزبەکە بوو یان خودی کاندیدەکە یان هەردووکیان)

 وە بە پێچەوانەشەوە بۆ ئەوانەی کە نەیان توانی متمانە بەدەستبهێنن هەمان هۆکار دروستە ؟!

دیارە ئەم شیکارییە تا ڕادەیەک ئاڵۆزە بەڵام زەمەنی پێش هەڵبژاردن زەمەنێکی زۆر هەستیارە بۆ کاندید ئەوەش پێویستی بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە و دروشمێکی سەردەمیانە هەیە کە گوزارشت لە خواست و داواکاری هاونیشتمانیان بکات ئەویش بە ڕەچاوکردنی کاندید لە  ڕووی  (ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری وهتد) 

وەلە هەموو ئەمانە گرنگتر بە بڕوای من (حیزبە) چونکە دەبێت کاندید بزانێت لەسەر چ لیستێک خۆی کاندید دەکات لەبەرئەوەی بمانەوێ و نەمانەوێ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا حیزب ئامرازێکی سەرەکییە بۆ گەیاندنی تۆ بەو ئامانجە

بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە سەرەڕای بوونی چەندان کاندیدی سەربەخۆ لە ناویشیاندا خەڵکانی ڕۆشنبیر نەیان توانی متمانەی خەڵک بەدەست بهێنن ،وە دەمەوێت بڵێم ئەو کاندیدانەی دەرنەچوون مانای ئەوە نیە باش نین ، بەڵکو کەسانی زۆر باش و بە ئەزمونیان تێدایە.

بە ڕای من یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان دیارە خودای گەورە ویستی لەسەر نەبووە، لە کۆتایدا هەمووان سەرکەوتین چونکە پرۆسەکە سەرکەوتوبوو، کوردستان هەر ئاوەدان بێت

 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌