Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

توێکاری و هەڵە تێگەیشتن




✍️د. دیلمان ئازاد خۆشناو

زۆر بابەت هەیە لە کۆمەڵگا بەهەڵە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و ئەو زانیاراییە هەڵانە زۆر بەئاسانی دەگوازرێتەوە چ لەنێوان خەڵک یان لە نەوە بۆ نەوەی دوای خۆی.
لێرە دەبێت ئەوانەی پسپۆرن لەو بوارە لەڕووی زانستییەوە ڕوونکردنەوەو ڕاستکردنەوەی زانیاری بدەن کە ئەوە ئەرکی سەرشانمانە وەک پسپۆری بەش.
هەر کە ناوی توێکاری جەستە دێت بەبێ هیچ زانیارییەک خەڵکەکە ترسێکی لێ دەنیشێت و ڕيگری لێدەکات و ناهێڵێت توێکاری ئەنجام بدرێت .دڵنیام کە ئەوانەی ڕیگری دەکەن یان ئەوەتا زانیارییەکیان وەرگرتووە کەهیچ سەرچاوەی راستی نییە،یان ئەوەتا بە ئایین دەیبەستنەوە یان ئەوەتا دەیانەوێ بابەتێک بشارنەوە و نایانەوی لە توێکاری ئاشکرا ببێت.
بۆ ئەوانەی زانیارییان نییە :توێکاری ئامرازێکی پشکنینی پێشکەوتووی  زانستی پزیشکی دادوەرییە کە بەتەواوی یارمەتی -دیاریکردنی هۆکاری مردن دەدات ئینجا ئەو توێکارییە لە لایەن پزیشکی پسپۆر و توێکارێکی بە ئەزموون ئەنجام دەدرێت.  بەپێی چالاکی پزیشکی دادوەری نێو دەوڵەتی توێکاری ئامانجی ئەوەیە یارمەتی دادگا دەدات بۆ ئاشکراکردنی تاوان و هۆکاری مردنی راستەقینە ئەو ئامانجە تایبەتە بۆ یارمەتیدانی دادگا ،-هەروەها ئامانجێکی تر کە  پزیشکییە  و پێی دەڵێن( توێکاری پزیشکی)؛ زۆر جۆر نەخۆشی بۆ ماوەیی هەیە کە لەخیزانەکان هەن و خێزانەکان نایزانن بە دڵنیایی لە توێکاری بەدەردەکەوێت و دەبێتە ئاگادار یەک بۆ خێزانەکان بۆ چارەسەرکردن و خۆپاراستن .
توێکاری ئامرازێکی تەواوە بۆ ئەو ئامانجانە و ئەو ئەنجامەی لە  ڕاپۆرتی توێکاری دەست دەکەوێت ئەنجامێکی باوەڕپێکراوی زانستی سەلمینراوە.
بۆ ئەوانەی ڕێگری لە توێکاری دەکەن بەهۆی ئایین :
گرنگە ئەوە بزانین کە ئایینی ئیسلام ئاینێکی زۆر گەورە و پیرۆزە و هەموو یاسا و ڕێساکانی ئایینی ئیسلام بۆ مرۆڤ لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتییە،کاتی تاوانیک ئاشکرا دەبیت یان نەخۆشییەک دیار دەکرێت لە توێکاری دڵنیام کە ئاینی ئیسلام ڕێگری لێناکات لەبەرئەوەی لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتییە .گرنگە ئەوە بزانرێت کە لە توێکاری ڕەچاوی مەرجەعە شەرعیەکان دەکرێت.(بەدواداچون و پرسم کردووە سەبارەت بە لایەنە ئاینییەکە).
سەبارەت بەو بیرە هەڵەی کە دەڵین گوایە پارچەی جەستە بەکار دەهێنرێتەوە کە زۆر جار وام پێگوتراوە ،دەبێت ئەوە بزانین مرۆڤ کە دەمرێت جەستە لەکار دەکەوێت  شانەو خانەکان دەمرن و هەموو ئەندامی جەستە مردووە، سوودی هیجی نییە .
سەبارەت بە بەخشینی ئەندامی جەستە دوای مردن پێویستی بە سەنتەرێکی پزیشکی پێشکەوتوو هەیە هەروەها پێویستی بە یاسای تایبەت هەیە ولە کاتێکدا ئەو کەسە پێش مردنی دەبێت وەسییەتی کردبیت کە ئەندامێک یان زیاتری جەستەی ببەخشێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێکی تر لێرە ئەوە جیاوازە و بەو توێکارییە دەوترێت(توێکاری چاندنی ئەندام).
لە وڵاتان جەستەی مردوو کاتێکی باش لەژێر پشکنین دەبیت تاکو وورد و درشتی دەزانرێت،بەڵام لای ئێمە خوا خوایانە بەزووترین کات رادەستیان بکریتەوە بێ زانینی هیج لایەنیکی زانستی.

سەرچاوە زانستیەکانی نوسینەکەی د.دیلمان ئازاد خۆشناو.

-کتێبی ( forensic oxford peter J.T Kundsen)
-کتیبی الطب الشرعي د.ياسر صافي علي رئيس اتحاد الاطباء الشرعيين.
-کتێبی پزیشکی دادی لەخزمەتی ماف و دادپارێزیدا/کەمال حسن مجید/پێداجوونەوەی زانستی دکتۆر بارزان محمد و دادوەر :ڕزگار محمد امین