Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

لەقەزای چەمچەماڵ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەکرێت

 

بەبڕیاری قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بەدوو قۆناغ دەستدەکرێت بەقەدەغەکردنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە قەزای چەمچەماڵ .

لەقۆناغی یەکەمدا گۆڕەپانێک لەدەرەوەی شارەکە ئامادەدەکرێت بۆ بارهەڵگرانەی (نەفتا و گازی شل LPG) دەگوازنەوە ، لەقۆناغی دووەمیشدا گۆڕەپانێک بۆ بارهەڵگرەکانی ئامادەدەکرێت. .

ڕەمک ڕەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بەبازیان میدیای ڕاگەیاند ، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ بڕیارمان داوە بە قەدەغەکردنی ڕاگرتنی تانکەری سوتەمەنی ( نەوت و گاز و غاز و بەنزین و گازی شل LPG) لە گەڕەکەکان و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی ئەمنیمان ڕاسپاردووە کە خاوەنەکانیان ئاگادار بکەنەوە بارهەڵگرەکانیان ببەنە دەرەوەی شار کە دوو گۆڕەپان لە چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش ئامادەکراوە ، بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەگەیدا دەگیرێت.

هاوکات قایمقامی چەمچەماڵ وتیشی سەرجەم ئەنجومەنی گەڕەکەکانیشمان ئاگەدارکردووەتەوە زانیاری لەسەر هەر تانکەرێک بدەن بە لیژنەی ئەمنی کە لە سنوری گەڕەکەکانیان ڕاگیراوە بەپێچەوانەوە لە هەر ڕووداوێک بەرپرسیار دەبن.

لە ئێستادا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی قەزای چەمچەماڵ  لەبەردەم ماڵ و  باخچەکان ڕادەگیرێن ، لەکاتێکدا دوو گەراجی گەورەی تایبەت بەئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سوتەمەنی لەسنوورەکەدا هەیە ، بەڵام خاوەنی بارهەڵگرەکان وەک پێویست لە گەراجەکاندا بارهەڵگرەکانیان ڕاناگرن .

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆی شارەکان نابێت شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتیەکان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەکار بهێنرێت.