Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

هەڵبژاردن لەنێوان فێڵی دەسەڵات وخەونی حوشتری ئۆپۆزسیۆن


 ✍️ڕابەر ڕەفعەت

هەڵبژاردن مانا ڕاستەکەی ئەوەیە کە تۆ شتێكی شیاو هەڵبژێری بۆ شوێنێکی شیاو یان گۆڕینی شتێکی ناڕێك بۆ شتێکی ڕێک و جوان.

بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی وبەتایبەت لە هەرێمی کوردستان تاك ئەتوانێ بە هەڵبژاردن گۆڕانکاری یان ڕیفۆرم لە دەسەڵاتی وڵاتدا بکات؟

بێگومان نەخێر بەڵگەشمان بۆ ئەمە ئەوەیە ئایە ئێمە ماوەی زیاتر لە سی ساڵە خەریکی چین ئایە ئەو هەڵبژاردنانەی کراون بەڕاستی هەڵبژاردنێکی مەدەنی و  دیموکراسی بووە یان تەنها خۆڵ کردنە چاوی خەڵکی ئەم هەرێمەیە و ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەگەر تۆی حیزب یان کەسایەتی ئەگەر هێزت نەبێ هەرگیز ناتوانی ڕۆڵت هەبێ لە گۆڕینی سیستەمی ئەم وڵاتە و جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵات بگریتەدەس با تازەترین نمونە بهێنینە بەرچاوی خۆمان ئایا بزوتنەوەی گۆڕان کە هەردوو قۆناغی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی بینیوە توانیویەتی ئەو پۆستە حکومیانەی بەدەستی هێناوە ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێ و گۆڕانکاری لەسیستەمی وڵات بکات ؟

بێگومان نەخێر!

ئایە کێشەکە لەکوێدایە؟

 ئێمە کەی دەتوانین لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە  دەساودەسکردنی دەسەڵات بەئاسانی لەکەسێکەوە بگۆڕێ بۆ کەسێکی تر یان حیزبێ بۆ حیزبێکی تر ئەمە کاتێ ڕوو دەدا کە ئەم هەرێمە هێزێکی چەکداری نیشتیمانی هەبێ و لە لایەن هیچ حیزبێکەوە ئاڕاستە نەکرێ بۆ مەرامی تایبەتی حیزب یان کەسێک ، هێزك  ببێتە پارێزەری سیستەمی وڵات نەك شەڕ لەپێناو بەرژەوەندی حیزب و بنەماڵە بکات پێکهاتەی ئەم هێزە تەنها بریتیبێ لە دوو حیزبی دیاری کراو وەکو بڵێی کۆمەڵگەی کوردی لەم هەرێمە ناتوانن ببنە چەکدارو بەرگری لەوڵات بکەن ئەگەر سەر بەم دووحیزبە نەبێ بۆیە هەتا ئەوکاتەی ئەم هێزە لەژێر هەژموونی ئەم دووحیزبە بمێنێتەوە هەرگیز هیچ حیزب و لایەنێک ناتوانێ گۆڕانکاری لەسیستەمی وڵات بکات.

 لێرەدا پرسیارێکی گرنگ هێتە پێشەوە ئەی ئەوەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بە ئیسلامی و عەلمانیەوە ئەیڵێن کە دەسەڵات بگرنە دەست وڵات دەکەن بەشامی شەریف ڕاستە؟ 

بێگوومان نەخێر ، بەڵکو دەتوانین بڵێین ئەمە خەونی حوشتریە ئەم حیزبانەی دەیبینن هەتا یەکێتی و پارتی خاوەنی هێزی حیزبی بن با خەڵکی چاوەڕێی گۆڕینی سیستەمی وڵات نەبن.

چاوەڕێ مەکە بەدەنگی تۆ سیستەمی حوکمی بنەماڵە بگۆڕێ بەتایبەت لەکاتێکدا هەریەکە لەم حیزبە دەسەڵاتدارانە  داردەستی وڵاتێکن و هەرگیز سەربەخۆنین وە چەندین ساڵە ئەم جووت حیزبە کە بەبێ یەكتر بۆیان ناکرێ و داپۆشەری گەندەڵی و دزیەکانی یەکترن.

 وەکاتی هەڵبژاردنیش دەکەونە شەڕێکی درۆینە لەگەڵ یەکدی تاکو خەڵکی چەواشە بکەن و شەراکەتی دزی و گەندڵی چوارساڵ لەحوکمڕانی بەمانگێ سپی بکەنەوە بەڵام میلەتی ڕۆشنبیر هەرگیز بەهەڵبژاردنێکی دیزاین بۆکراوی وڵاتانی ئیقلیمی هەڵناخەڵەتێ دەزانێ دەنگەکانی هیچ ڕۆڵێکیان نیە لە گۆڕینی سیستەمی وڵاتدا.

 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌