حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٧ی حوزەیرانەوە تاوەکو ١ی تەممووز بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمی دەبێت و ٢ی تەممووز دەوامی فەرمی لە هەموو دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ، تاوەکو ڕۆژی شەممە ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، پشووەکە بۆ هەموو دامودەزگاکانە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بەگوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢ کۆتا تاقیکردنەوەی گشتی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣، وەکو لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.