Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

بەرگریكارەكە بەهێزەكەی مانشستەر یونایتد تا وەرزی داهاتوو یاریی ناكات

 

یانەی مانشستەر یونایتد ڕایگەیاند، لیساندرۆ مارتینێز تا كۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تووشی شكانی شانەی پێیەكانی بووە.

یانەكە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، پێشبینی ده كرێت بەرگریكاره ئەڕجه نتینییەكه له كاتی خۆیدا به ته واوی چاكببێته و له سەڕەتای وەرزی داهاتوودا ئاماده بێت بۆ یاریكردن.

مارتینێز لە خولەكی 86ی یاریی تیپیەكەی لە ئێوارەی پێنج شەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی ئەوروپا، بەرامبەر بە سیڤیلیای ئیسپانی كە بە ئەنجامی 2-2 یەكسانبوون، تووشی پێكان بوو.

لە هەمان یارییدا ڕافایل ڤارانی هاوڕێی لیساندرۆ لە هێڵی بەرگری مانشستەر یونایتد، لە گێمی یەكەمدا تووشی پێكان بوو، پێشبینیش دەكرێت بۆ چەند هەفتەیەك لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.