Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

سەڵاح دیسانەوە بە باشترین دیاریی كرا

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری، لەڕێی دەنگی هاندەرانەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئاداری لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بەدەستهێنا.

سەڵاح لەگەڵ هاوڕێكانی كۆدی جاكۆبۆی هۆڵەندی و ئەلیسۆن بێكەری گۆڵپارێزی بەڕازیلی لە كێبڕكێدا بوو، تا خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی مانگی ئادار لەگەڵ ڕیدز بەدەستبهێنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمی یانەی لیڤەرپوڵ، سەڵاح دوای ئەوەی زۆرینەی دەنگی جەماوەری بەدەستهێنا و دەنگی زیاتری لە جاكبۆ و ئەلیسۆنی هاوڕێی بەدەستهێنا، خەڵاتەكەی بردەوە.

سەڵاح دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە ڕایگەیاند:”دڵخۆشم جارێكی تر ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنمەوە، بەڵام لەئێستادا یاری داهاتوو گرنگترینە بۆ ئێمە، بۆیە هیوادارین ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین”.