خالد به‌تاڵ نه‌جم وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق رایگه‌یاند، "پرۆسه‌ی ڕیسایكلكردنی پاتری ئۆتۆمبێل ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نەخۆشی شێرپه‌نجه له ئه‌نجامی دزه‌كردنی ترشەڵۆکەکان و سركه له پاتریه كۆنه‌كان".
خالد به‌تاڵ نه‌جم وەزیر لە ئەنجامی سەردانەکەیدا بۆ کارگەی پاتری “مایا” لە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێمه زیاتر له حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێلمان له عێراق هه‌یه، هه‌ربۆیه ساڵانه پێویستمان به به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر پاتری هه‌یه، له هه‌مانكاتدا ئه‌م پیشه‌سازییه گرنگه بۆ پاراستنی ژینگه و ڕیسایكلكردنی پاتری به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و دروست به‌پێی ستاندارد و پێداویستییه ژینگه‌ییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ی له ئێستادا له زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراقدا باوه ئه‌وه‌یه كه پاترییه به‌كارهێنراوه‌كان به شێوازی ده‌ستی و نادروست ڕیسایكل ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرێكارانی ئه‌م بواره هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ترشه‌كانی ناو ئه‌و پاترییانه كێشه‌ی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها سركه ده‌بێت به‌هه‌ڵم بێته هه‌وا یان بچێته ناو خاكه‌وه و ماده‌ی شێرپه‌نجه‌یی دروستده‌كات".
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه كارده‌كه‌ین بۆ سنورداركردنی ئه‌و كارانه و ڕاگرتنیان به په‌یڕه‌وكردنی ڕێكاره دروسته‌كانی ڕیسایكلكردنی ژینگه‌یی".
ده‌شڵێت، "ئێمه ئامارێكمان نییه له‌سه‌ر ڕیسایكلكردنی هه‌ڕه‌مه‌كی، چونكه ئه‌و پیشه‌سازیانه به فه‌رمی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان تۆمارنه‌كراون".