لەگوندی کانی چناری ناحیەی تەکیە دوو هاوڵاتی بەتۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیران
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی سلێمانی ڕایگەیاند ،
لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە بۆ سنوری گوندی ( کانی چنار ) دوو هاووڵاتی دەبینن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون و لە لایەن مەفرەزەی ناوبراو دەستگیر دەکرێن ، هەروەها دەست دەگرن بەسەر ( ٣ ) کەوی زیندوو ، ( ٣ ) قەفەس ، ( ١ ) دەسکەداو ، ( ١ ) مقەست ، ( ١ ) ئۆتۆمبێل .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە ، بە بڕیاری دادوەر باڵندەکان ئازاد کران.