Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

پرسی بەهێزکردنی ژنان لەکەرتی کشتووکاڵی هەرێمی کوردستان


 ✍️شەیما حەمدەڵڵا - بازیان میدیا

ژنان هاوشانی پیاوان لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی باڵا و کاریگەریان هەیە لە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ و بەرهەمی خۆماڵی سەرەرایی جێبەجێ کردنی ئەرکی خێزانی ،  بەڵام دانپێدانانێک بە گرنگی ژنان لە کشتوکاڵدا و ئەو لێهاتووییەی هەیانە  لەم بوارەوە  نەبووە. 

بەهێزکردنی ژنان لە کەرتی کشتوکاڵ پڕۆسەیەکی فراوان و پرسێکی جیهانییە، کە لەم چەندین ساڵەی دواییدا لە کوردستاندا خێراتر بووە و پەرەی سەندووە  و یەکێکە لە توخمە گرنگەکانی پێشکەوتنی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوامی کشتوکاڵ و بە 'پێویستی پێشوەختە' بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراکی جیهانی دادەنرێت

ئەو کارانەی  ژنە جوتیارەکان دەیکەن بریتین لە چاندنی شەتڵ و گژوگیا بڕین و دروێنەکردن و شیر دۆشینی ئاژەڵەکان و بەخێو کردنی پەلەوەر .... هتد بەشداری زۆربەی ئەرکەکان دەکەن جگە لە ئەرکە قورسەکان کە کێڵان وهەندێ ئەرکی قورسی دیکه کە پیاوە جوتیارەکان دەیکەن،   "ژنان لە چالاکییەکانی بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی ئاژەڵدا ڕۆڵێکی باڵادەست دەگێڕن   و  بە پایەیەکی جەوهەری دادەنرێت لە کشتوکاڵدا .

سەرەڕای ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ژنان لە کشتوکاڵدا دەیگێڕن، بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی چەندین بەربەست و ئاستەنگ دەبنەوە ، زۆرجار ژنانی جووتیاران دەستیان بە سەرچاوەکانی وەک زەوی و قەرز و خولی ڕاهێنان ناگات ، ئەمەش وا دەکات سەرکەوتنیان لەم بوارەدا قورس بێت. 
ژنان کەمتر خاوەن زەوی کشتوکاڵین ئەوانەی کار دەکەن زیاتر بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن   وەک کرێکار .لە زۆرێک  شوێن و یاسا و نەریت و کلتور ڕێگری لە ژنان دەکات لە خاوەندارێتی و میراتگری زەوییەکان،
جگە لەوەش لەو شوێنانەی کە ژنان زەوییان هەیە، بەگشتی پارچە زەویەکانیان بچووکترن و کوالیتییەکی کەمتریان هەیە و مافەکانیان کەمتر پارێزراون .

ژنان تادێت ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لەناو کەرتەکەدا و لە مێژوودا ژنان لە ئاماری کشتوکاڵیدا کەمتر هەژماریان بۆ کراوە  لانیکەم نیوەی وێنەکەیان لەدەستداوە، بە پێ کۆکردنەوەی داتاکان ڕێژەی ئەو ژنانەی کە لە چالاکییە پەیوەندیدارەکانی کشتوکاڵدا کاردەکەن لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی لەسەدا 30 زیادیکردووە هەرچەندە لەوانەیە لەسەدا 4ی زەوی کشتوکاڵیان بەدەستەوە بێت.

 ڕەهەندێکی  جیهانی وەک پێوەر بەکار دەهێنین بۆ دیاری کردنی ستراتیژی گونجاو و مانەوەی بەهێزی ژنان ، کە ڕەهەندەکان بریتین لە : بەشداریکردنی ژنان لە بڕیاردان و سەربەخۆیی لە بەرهەمهێنان ، کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی داهات، خاوەندارێتی وەک سەروەت و سامان ... هتد ، ڕۆڵی سەرکردایەتی ، باری کار و تەرخانکردنی کات .
دەستڕاگەیشتن بەم ڕەهەندانە و بەهێزکردنی ژنان دەبێتە هۆی گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕووی باشترکردنی بژێوی ژیانەوە کە لە ئەنجامدا نائاسایشی خۆراک کەمدەکاتەوە.
  ئەو ستراتیژیانەی بەکاری دەهێنین  بۆ بەهێزکردنی ژنان لە کەرتەکەدا خۆی لەم چەند ستراتیژیانە دەبینێتەوە :
1- پەیوەستکردنی ژنان لەگەڵ  ئەو ژنانەی سەرکردەن لە کشتوکاڵدا و خاوەن پڕۆژەن یاخود ڕاهێنەرن لە بوارە جیاوازەکانی کشتوکاڵ .
2- پشتگیری و ئاهەنگگێڕان بە سەرکەوتن و چیرۆکی سەرکەوتنی ژنانی کشتوکاڵی کە ئەمەش نمونەی ئەرێنی دروست دەکات، هاندەرێکە بۆ ژنانی دیکە .
3- دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی وەک زەوی، قەرز و چوونە ناو بازاڕ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
4- دروست کردنی گروپ و کۆمەڵە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ژنانی کشتوکاڵی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکتردا و چالاککردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و پەرەپێدانی کارامەیی و بەهێزکردنی بەکۆمەڵ.
5- کردنەوەی خول و ڕاهێنانی کشتوکاڵی و بانگەشەی ژنان بۆ بەشداری کردن تێدا .

وەچەندین ستراتیژی دیکەش، بە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژانە، دەتوانرێت پشتیوانی لە ژنان بکرێت بۆ بەدواداچوونی ئاواتەکانیان و بەهێزبوون ، بەمەش دەخرێنە  سەر ڕێگا بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگ لە کشتوکاڵدا و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی بەردەوامی کشتوکاڵ و کۆمەڵگادا.

ئێستا لە هەموو کاتێک گرنگترە کە ژنان بەهێز بکرێت بۆ دڵنیابوون لە خۆڕاگری بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا و کشتوکاڵ و  کۆتاییهێنان بە برسێتی جیهانی ، کەرتی کشتوکاڵ توانایەکی ناوازەی هەیە بۆ بەهێزکردنی ژنان و ڕەخساندنی دەرفەتی هەمەچەشن .