Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

چیم دی لە بەغداد و بەراوردێ بە کوردستان

 
✍️ ڕێڤان عوسمان

ئاخر جار کە چووم بۆ بەغداد ساڵێک دوای ڕووخانی صەدام بوو ، بەڵام ھێشتێ نەکرابوو بە دارا ، واتە ١٩ ساڵ لەمەو بەر ئەوکات شار دیار بوو پاشماوەی شەڕە دوای ١٩ ساڵ کە چووومەوە شار دیار بوو کە تەعزێبارە ، بیناکان جیا لەوەی کۆن بوو ھەنێ بینا شوێن فیشەکی پێوە بوو ، ھیچکام لە باڵە خانەکان ڕەنگ نە کرابوون ، کۆن و شڕبوون ، حەتا موحاجەرەکان ژەنگیان کردبوو ، ھەموو شت لەوێ کۆن بوو ، کۆنێکی کلاسیکی نا شڕ بوو شڕ ، شار زۆر پیس بوو ، ڕێکرن بە ناو شەقامەکانا وەک ڕێکردن بوو بە تەنیشت زبڵدانێکی پڕا ، ئەوەی لەسەر شەقام بوو ھەمووی گەنج بوو پیرم زۆر کەم بینی ، ژن تاک و تەرانەبێ نەمبینی ، ژنەکان ھەمویان سەرتا خوار ڕەش پۆش بوون ، ھەموو بەغا مەرقەدە ، ھەژمونی دین لە ھندستان زۆر ترە ، ئەسڵەن تەسەور ناکەم ھیچ سوچێکی ئەم جیھانە بەقەد ئەم شارە ھەژمونی دینی بەسەرەوە بێ ، ھەموو گەڕەکێک ،کوچەیک ، ماڵێک ، ئاڵای سور و سەوز و ڕەشی حوسەینی بوو ، ئاگاداربە ناڵێم دین دار بوون ئەڵێم ھەژموونی دینی زاڵ بوو ، شار ئەلبوومی حسێن و قاسم و موھەندیس بوو ، پڕ بوو لە وێنەی سەرۆک حیزب و حەشدەکان ، چەن وێنەی سەرۆک زیاتربێ لە وڵاتا ئەونە دەسەڵات گەندەڵتر و خۆسەپێنتر و دیکتاتۆرترە .

«ھەر بۆ تێبینی من لە زاخۆ خوێندکار بووم ھەموو پۆلێکی خوێندن ڕەسمی مستەفا بارزانی لێ بوو ، من نەم ئەزانی ئەو وێنەیە لەویا ئیشی چیە ، کە ئەو دوژمنی سەری مامۆستا بوو ، جیا لەوێنەکانی سەر شەقامی کوڕ و کوڕەزاکانی ئەوت شار ئەلبوومی خێزانی ئەوانە ، کە گواستنەوەم کرد بۆ زانکۆی سلێمانی سەیرم کرد وێنەیەکی جەلال طالەبانی  بە دەرگای زانکۆوەیە ، ئەو زانکۆی ٢٠١١ ھەموو خوێندکارەکانی بە پاس بران بۆ دەرەوەی شار  بۆ ئەوەی ڕایەک نەڵێن دژی ڕای ئەو ، ئەو زانکۆیەی دەرچووەکانی ھەلی کاریان نیە، بە قسەی ئەوان دەنا من پێم وایە کار مافە نەک ھەل ، ئەمە جیا لە وێنەکانی خۆی لە دەرەوە و سەر باری وێنەی برازا و کوڕەکانی .»

ئەوەی بینیم لەوێ ئیش ھەیە بۆیە ئەتوانی لەو دۆخەشەوە مژدەی ئاوەدانی ببینی لە داھاتوودا ، ھەرچەنە بوونی ھەژموونی دینی و کێشەی طایفی ڕێگرە لەوە ، چوون قسەیەک ھەبوو ، بەریتانیا چۆن توانی ھندستان داگیر بکات و بەسەربازی کەمیش حوکمی بکات ، سەر باری ھەموو خاڵەکان دیارترین خاڵیان ھەژموونی دین و شەڕی طایفی بووە کە زەلیلی کردوون نەیان توانی یەکبن .

لای خۆمان سەد قاتی ئەوێ ئاوەدانە بەڵام بێ ئیشیە ، بۆیە خەتەر دەبینم ، وا بەردەوام بێ پێ چەوانە دەبێتەوە ، ئەوێ ئاوەدان دەبێ و ئێرە بێ ئیشی و کاولە ، ھەموو خەتاکەش ئیداریە واتە یەکێتی و پارتی .

نازانم بەر ئەنجامی شەڕ بوو یا دۆخی ژیاری خۆیان بوو یا ئەجندایەک لەوێ پارەی تیا سەرف ئەکات بەشێکی زۆری گەنجەکان لە ڕووخساریانا دیار بوو کۆمەڵەی  پەلکە زێرینەن .

لەڕووی یاساوە ھەر لەسەر شەقام ترافیک بۆ جوانیە و پۆلیسی ھاتووچۆ پارەکەی حەرامە چوون ھیچ ئیشی نیە و ئیشیش بکات بەقسەی ناکەن ، سەیارەی حیزبی لەپڕ ڕوەو ساید دێن دەبێ خۆتیان لێ لادەی ، جیا لەوەی چەن جارێک بینم ھێزی ئەمنی لە خەڵک توڕە ئەبوون لەسەر جادە ، ھێزی ئەمنیچی ھەمووی ھێزی شەخس و حیزبە ، با بە ناوی ئەمنیش سواقی بەن ، بەڵام کورترین پێناسەی میلیشیا بریتییە لەو ھێزە چەکدارانەی کار بۆ گروپێک یان کەسێک دەکەن ، لەم باسەیاندا باسی کوردستان ناکەم بەڵام ئەگەر خۆت شتیوات دی بزانە میلیشیایە .

من لەوێ بە عەرەبی قسەم نە کرد کە پرسیاری نرخی شتێکم بکردایە، ئەوان زۆر ئاسای وەڵامیان ئەدامەوە ئەگەر کوردیان  بزانیایە بە شەق و شڕیش بوایە ئەیانوت یا لە موبایلا ئەیان نوسی یان پارەکەیان پیشان ئەدام کە بای ئەوەنەیە ، لە چاویانا عنسوریەتم نەدی ، حەتا لەگەڵ دانەیە مامەڵەم کرد ، بەکوردی وەڵامی دایەوە کوردیەکی باشیش وتم کوردیت وتی نا وەڵا کاکە عەرەبی بەغدام بەس کوردیم حەز لێیە .

بەغداد ڕێک وەک ھنستان ھەموو شار توک توکە ماتۆڕی تەکسی سواری یەکێ لەو ماتۆڕانە بووین کابرای شۆفێر ، چەن وشە کوردی ئەزانی وتی، پاشان ووتی ھەموو گەرەکەکەی من کوردن زۆرمورتاحم لە ناویان ، کورد لە بەغداد زۆر زۆرە کە بە کوردی قسەم ئەکرد کوردم ئەدۆزیەوە گەنجی خانەقین و کەلار و مەندەلی و ئاکرێیم  لەوێ بینی و قسەم لەگەڵ کردن.

بەلام کوردەکانی ناو بەغدا کە لەوێ لە دایک بوون ئەوان لەڕووی ھەیمەنەوە زۆر بەھێزن یەکەم چوون خەڵکی ئەوێ بوون و ڕەگیان ھەیە و خۆیان ئازان و بەرگەیان گرتووە ، دوو لە بەر ئەوەی شیعەن و ئێستا شیعە حوکم ئەکات ، ئەگەر لەگەڵیشیان نەبێ دژیان نیە ، قسەمان لەگەڵ دانەیەکیان کرد کە لە عەشرەتی قەرەوەیس بوو وتمان وەزعی کورد لێرە چۆنە ، وتی کێ ئەوێرێ خۆی لە کورد بات، پیاوێکی بەتەمەنیش بوو تا حەدێ ،وت ئێمە شیر کێشی بان شارعین.

لەڕوی ھەستەوە نەک ھەستم نە ئەکرد غەریبم ، ھەستم ئەکرد شارێکی کوردیە ، لێمان براوە ، کاتێ جەلال تالەبانی ئەیوت تا حەمرین کوردستانەمن لەودیوو حەمرینەوە گوندی کوردیم بینی ،شارەبانیش لەودیو حەمرینەوەیە ، وە مەسعود بەرزانیش چەن کیلۆمەترێ لەحەمرین ھاتۆتە دواوە ئنجا خەنەکی لێداوە ، حەشدی شەعبی ئێستا باخە خورماکان  تەخت ئەکەن و ئەیکەن بە شوقە و یەکەی نیشتە جێ بوون ، ئەوان وەحشین و جاشی ئێرانن ، بۆیە خەمی وڵاتیان نیە ، بەداخەوە یەکێتیش لە کەلار و سلێمانی و پارتیش لە ھەولێر ئاوا ئەکات .

شەقامەکانی بەغداد داری لێ نە بوو بەغداد شارێکی کاولە بەڵام تایبەت مەندی شاری ھەیە ، چونکە شوێنێکی ھەیە بۆ خۆپیشاندان ، ھەر شارێ شوێنێکی وای نەبوو شار نیە گوندێکە ئاغا و ڕەعیەتی ھەیە ، چۆن دەبێ لە شارێکا ، چەند سەد کەسێ جار جار لە پرسی ناڕازی نەبن ، بۆیە شارە شعیەکانی جنوب جیا لە بەصرە من بەشاریان نازانم ،

وە لەو شارە پرسی چینایەتی ھێندە ڕوونە بە ھیچ دانا پۆشرێ ، چونکە ھەندێ گەرەکی ڕێک پێچەوانەی ئەوەی سەرەوە بوو کە باسمکردووە ، چینایەتی  بەرھەمی دزی و خوێن خواردن و خاک فرۆشتنە ، بەداخەوەم ھەولێر و سلێمانیش چینایەتیەکەی نەک دەبینرێت بەڵکو سیاجیش کراوە ، کەسێ نەناسی لەودیو سیاجەکوە ناھێڵن بڕۆیتە ژوورەوە .

ھەموو ئەو سەفەرە داخی ئەو عێراقچیانەم خواردوە ، بەچ ڕوویەکەوە ، ئەیانوت با بچینەوە سەر عێراق و عێراقیان پێ باشتر بوو ، وە داخی یەکێتی و پارتی ، ١٦ ئۆکتۆبەر لە بەر کێ ھەڵ ھاتن لەم سەر بۆ ئەوسەری کوردستان ، نیوە زیاتریان بە کێ دۆڕان  ئێستاش زەلیلی بەردەستی کێن . 

ئەوە ئەیان وت پیاوێک پیاوێکی تری یابوو بەعەرزا ، ئەوەی سەرەوە عەزەڵاتی دەر ئەخست و فشەی ئەکرد بۆ خەڵکەکە و خۆی ئازا نیشان ئەدا ، ئەوەی ژێرەوە ھاواری کرد خەڵکینە بەخوا ئەو ئازا نیە کەستان لێی نەترسن ھەرکامتان بێن لێی ئەدەن من خۆم حیزەڵم ، بەخوا بەغاش وابوو ، بەغا ھیچ نیە بەس ئەبێ یەکێتی و پارتی ھاوار بکەن بلێن ئێمە خۆمان حیزەڵ بووین ، بۆ ئەوەی دوای ئەوان ئێمە بتوانین ھەڵ بسینەوە.

 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌