✍️کاروان محه‌مه‌د و یاسین ئه‌حمه‌د
بازیان یه‌کێك له گرنگترین ناوچه شوێنه‌وارییه‌کان له کوردستان، خاکی گه‌لانی کۆنی زاگرۆس و شوێنی ژیانی کوردانی دێرین، به‌هه‌رلایه‌کی دۆڵی بازیاندا گوزه‌ر بکه‌یت ڕێت ده‌که‌وێته نشینگه و قه‌ڵا و گردی شوێنه‌واری، ده‌یان پاشماوه و شوێنه‌واری دێرین له‌م خاکه‌دا هه‌یه که به‌شێکیان کنه و پشکنینیان بۆ ئه‌نجام دراوه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چاخی به‌ردین و سه‌رده‌مانی ئاشوری و گه‌لانی لۆلۆ و گۆتی و ئه‌شکانی و ساسانی و دواتر.
یه‌کێك له کۆنترین شوێنه‌واره دێرینه‌کان ئه‌شکه‌وتی (پاڵه‌گه‌وره)یه که به یه‌که‌م نشینگه‌ی مرۆڤ داده‌نرێت له ناوچه‌ی بازیان و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (36)هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م شوێنه‌واره ده‌که‌وێته پشتی گوندی سڵێمانه‌گرده به دووری (500م) له‌به‌ری ده‌سته ڕاستی ڕێگه‌ی سلێمانی– که‌رکوك و (20کم) له خۆرهه‌ڵاتی چه‌رمۆ، به ناوی لوتکه‌ی شاخه‌که‌وه ناونراوه که پێی ده‌ڵێن پاڵه‌گه‌وره، خه‌ڵکی ناوچه‌که به ئه‌شکه‌وته‌کانی سڵێمانه‌گرده‌ش ناویانده‌به‌ن به ناوی گونده‌که‌وه.
ئه‌م شوێنه‌واره له سێ ئه‌شکه‌وتی نزیك له‌یه‌ك پێكدێت، ده‌روازه‌کانیان شێوه سێگۆشه‌ییه، ئه‌شکه‌وته گه‌وره‌که‌یان ده‌که‌وێته لای چه‌پی دۆڵه‌که‌وه، پانییه‌که‌ی نزیکه‌ی (3,5 م) و قوڵاییه‌که‌ی (8م) و به‌رزی (10م) ده‌بێت، هه‌ر سێ ئه‌شکه‌وته‌که سروشتین.
ئه‌م ئه‌شکه‌وتانه داده‌نرێن به په‌ناگه‌یه‌کی به‌ردین له به‌رزی (3250) پێ له‌ئاستی ڕووی ده‌ریا، ده‌می ئه‌شکه‌وته گه‌وره‌که‌یان به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵاته و به‌رزییه‌که‌ی (70م)ه له‌سه‌ر ئاستی ده‌شتی بازیان، فراوانی ده‌می ئه‌شکه‌وته‌که به (3م) داده‌نرێت، درێژی هۆڵی ئه‌شکه‌وته‌که (5م) و پانییه‌که‌ی (6م) ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤی لێ ژیاوه بۆیه پێی ده‌وترێت (نیشته‌جێ یا نشینگه‌ی پاڵه‌گه‌وره)، ئه‌و پاشماوانه‌ی له‌م ئه‌شکه‌وته‌دا دۆزراونه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چاخی به‌ردینی کۆن و ناوه‌ڕاست، واتا مرۆڤ له‌و چاخانه‌دا له ئه‌شکه‌وتی پاڵه‌گه‌وره‌دا ژیاوە، له‌دوای مرۆڤی نیانده‌رتاڵیش مرۆڤی نوێ له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیدا له ئه‌شکه‌وتی پاڵه‌گه‌وره ژیاوه و شوێنه‌واریان دۆزراوه‌ته‌وه، له چاخی به‌ردینی نوێ‌دا له ده‌وروبه‌ری هه‌زاره‌ی ده‌یه‌م (10پ. ز) مرۆڤ ده‌ستیکردووه به ماڵیکردنی ئاژه‌ڵی وه‌ك ئاسك، مه‌ڕ و بزن، له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌ی به‌روبوومی ڕووه‌کدا بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کی ژیانی ئابوورییان، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی ئه‌زمونی و هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستیکردووه به کشتوکاڵکردن و پشتی پێبه‌ستووه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه بوونی به‌ردی ده‌ستاڕ و به‌ردی کوتینی دانه‌وێڵه و له‌تکردنه، چه‌ندین به‌ڵگه‌ش ده‌ستکه‌وت که دروستکردنی ئامێره‌کان له‌م چاخه‌دا پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆوه دیوه، ئه‌مه‌ش کاتێك که هه‌ندێك له‌و ئامێرانه‌ی به ڕێگه‌ی هه‌ڵکۆڵین و سافکردن دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ئامرازی دروستکراو له ئێسك وه‌ك دره‌وشه و ئامێری بچووکی بڕینی چه‌رم و چه‌قۆ و ده‌سکی داس و ده‌مه‌که‌ی که له قیر دروستکراوه بینراوه‌ته‌وه، زۆر ئامێری گرنگی دیکه دروستکراوه به شێوازی ئه‌ندازیاری که هه‌ندێکیان بۆ جوانکاری به‌کارهێنراون، وه‌ك ملوانکه‌ی دروستکراو له ئێسك و ددانی ئاژه‌ڵ و هه‌ندێکیان له خاوی مس دروستکراون.
ته‌ها باقر، شوێنه‌وارناسی به‌ناوبانگ، مێژووی ژیان له ئه‌شکه‌وتی پاڵه گه‌وره ده‌گێڕێته‌وه بۆ چاخی به‌ردینی کۆنی باڵا له‌نێوان ساڵانی (34000– 25000پ. ز)، ده‌ڵێت: (هاو) شوێنه‌وارناس، کنه و پشکنینی تیادا کردووه، به بۆچوونی عه‌بدولڕه‌قیب یوسف ئه‌شکه‌وتی پاڵه گه‌وره له سه‌رده‌می ئه‌شکانییه‌کان ئاوه‌دان بووه.
له کتێبی (المرشد) دا هاتووه: له‌دوای (8کم) له پردی ته‌یناڵه‌وه به‌ره‌و سلێمانی به‌ده‌سته چه‌پدا به شاخه‌که‌وه و نزیك ڕێگه‌که دوو ئه‌شکه‌وتی بچووك هه‌یه یه‌کێکیان ناوی پاڵه‌گه‌وره‌یه که ئامێری دروستکراو له به‌ردی تیادا دۆزراوه‌ته‌وه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی چاخی به‌ردینی کۆن پێش (13000) ساڵ.
کنه و پشکنینه‌کان له‌م ئه‌شکه‌وته‌دا
له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1948– 1952) نێرده‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی که پێکهاتبوو له په‌یمانگه‌ی خۆرهه‌ڵات و فه‌رمانگه‌ی ئه‌نسرۆپۆلۆژی سه‌ر به زانکۆی شیکاگۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی قوتابخانه ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆ توێژینه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به سه‌رۆکایه‌تی پڕۆفیسۆر (ڕۆبێرت بریدهوود) کنه و پشکنینیان له‌م ئه‌شکه‌وته‌دا کردووه، نێرده‌که چاڵێکیان هه‌ڵکه‌ند به ڕووبه‌ری (10م) چوارگۆشه و قوڵایی (1,75م) به‌مه سێ چینی خاکه‌که‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که ده‌ستکه‌وت، له چینی سه‌ره‌وه‌ی جۆره‌ها گڵێنه‌ی شکاوی تیادا بوو، له‌وانه گڵێنه‌ی سه‌رده‌می ئوروك، نه‌ینه‌وای پێنجه‌م و گڵێنه‌ی هاوسه‌رده‌می ئاشووری، له چینی دووه‌م بڕێکی زۆر (به‌رده‌ئه‌ستێ)یان دۆزییه‌وه که پێكهاتبوو له چه‌قۆ، بڕه‌ر و ئامرازی پێست پاک‌کردن (که‌وڵکردن) و پارچه‌ی نه‌رمی ناسراو به (میکرولیت/ هه‌ویری شوشه) و ئێسك و پروسك، هه‌روه‌ها (بروس هاو) توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر (به‌رده ئه‌ستێ)که کرد بۆی ده‌رکه‌وت که له دروستکراوه‌که‌ی ئه‌شکه‌وتی زه‌رزی ده‌چێت که له کۆتاییه‌کانی چاخی به‌ردینی کۆنی باڵایه یان چاخی به‌ردینی ناوه‌ڕاسته له‌کۆتایی سه‌رده‌می کۆکردنه‌وه‌ی خۆراك، هه‌روه‌ها تێبینیکرد که ئامرازی له به‌رد دروستکراوی لێیه وه‌ك: مێکوت و ئامێری هاڕینی دانه‌وێڵه و بڕینی دار و هه‌ڵکه‌ندنی چاڵ که ئه‌مه‌ش له پاشماوه‌کانی چاخی به‌ردینی نوێیه، به‌مه‌ش سه‌رده‌می ئه‌شکه‌وتی پاڵه‌گه‌وره که‌مێك تازه‌تره له ئه‌شکه‌وتی زه‌رزی.
ساڵی (2017) پڕۆفیسۆر (دۆگڵاس بێرد) سه‌رۆکی به‌شی شوێنه‌واری زانکۆی لیڤه‌رپوڵ و پسپۆڕی چاخی به‌ردین، له‌گه‌ڵ تیمێکی شوێنه‌واری هاوبه‌شی کاری کنه و پشکنینیان بۆ ئه‌م ئه‌شکه‌وته کرده‌وه.
له شوێنه‌واری (پاڵه‌گه‌وره) پاشماوه‌ی داری حور و عه‌رعه‌ر به‌دیکراوه که به‌کارهێنراون بۆ ئاگردان، ئه‌وه‌ی له که‌ره‌سته‌کانی چاخی به‌ردینی ناوه‌ڕاستدا تێبینی ده‌کرێت ڕێگه‌ی قڵیشان و سافکردن و ڕێکخستنه، له شێوه‌ی پارچه‌ی سێ سه‌رییه، له‌م شوێنه‌شدا چه‌ند که‌ره‌سته‌یه‌ك دۆزراونه‌ته‌وه له‌وانه ده‌چن که له چینی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وتی زه‌رزێدا دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌و سه‌رباری ئه‌و کاره ئه‌ندازه‌ییه دوولا نه‌خشاوانه‌ی که زۆر هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له شوێنه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای قه‌زوین له خۆرهه‌ڵات و فه‌ڵه‌ستین له خۆرئاوا دۆزراونه‌ته‌وه.
نیشته‌جێبووانی ئه‌شکه‌وتی پاڵه‌گه‌وره وه‌ستای ده‌ستڕه‌نگین بوون، ده‌فریان له به‌ردی سه‌خت دروستکردووه و چه‌قۆی تیژی درێژ و ئامرازی چه‌رمبڕین و هه‌ر له به‌رد سه‌ری (ڕم و تیر)یان دروستکردووه، زۆر لێهاتووبوون له ڕاوکردنی ئه‌سپ، حوشتر، به‌رازه کێوی، مه‌ڕ و بزن، هه‌روه‌ها له‌م ئه‌شکه‌وته‌دا خه‌ڵوزی به‌ردین دۆزراوه‌ته‌وه.
دانیشتووه‌یه‌کی گوندی سڵێمانه‌گرده ئاگاداری کنه و پشکنینه‌که‌ی ساڵی (1952) بووه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
ئینگلیز هاتن، له چه‌مچه‌ماڵه‌وه کرێکاریان هێنا زه‌وییه‌که‌یان هه‌ڵکه‌ند بۆ پشکنین، خۆڵه‌که‌یان ده‌بێژایه‌وه هه‌ر کرێکارێك شتێکی بدۆزیایه‌ته‌وه خه‌ڵاتیان ده‌کرد، خه‌ڵاته‌که بریتی بووه له دینارێك که ده‌یاندا به کرێکاره‌که، چه‌ندین شتیان دۆزییه‌وه وه‌ك: هه‌ندێك که‌ره‌سته له شێوه‌ی چه‌رخی غاز که ڕه‌نگیان شین، سوور و سه‌وز بوو، پارچه ئێسقان و له‌ته گۆزه، ئه‌ویش (ئینگلیزه‌که) خستویه‌تییه زه‌رفێکه‌وه و زانیاری له‌سه‌ر نووسیوه، بۆخۆم که‌لـلـه سه‌رێکم بینی دۆزییانه‌وه که قوتکه قوتکه‌ی پێوه بووه له شێوه‌ی فنجان.
🔸 سوود وه‌رگیراوه له کتێبی: بازیان مێژوو و گه‌شه‌سه‌ندنی، نووسینی: کاروان محه‌مه‌د و یاسین ئه‌حمه‌د، ، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی کارۆ، سلێمانی، (2023).