🖋️ عەلی عبدالصمد
ئێمە لەسەردەمێکی ناشرین و سەیردا دەژین، سەردەمێك کە ڕۆژێک نیە تێپەڕێت و هەواڵی کوشتنی کەسێک نەبیستن، سەردەمێک کە غەش و فێڵکردن و درۆ، لە بەقاڵێکەوە و تا فیتەر و دوکاندار و تا شۆفێری تەکسی و موزەمیدێکی لا کۆڵان و تا پزیشک و سیاسی و ڕۆشنبیر و ئاڵتونچی و تەنانەت تا مەلا و بانگخوازەکانیشی نەگرتبێتەوە.
سەردەم و ڕۆژگارێکی سەیر کە خاڵی خاڵی بۆتەوە لەجوانی و تژی بووە لە ناشرینی و دەستگرتنێکی سەخت بە دونیاو و ماددەوە و ئەنجامدانی هەموو کارێک لە پێناو ئەوەدا.
سەردەمێکی ناشرین کە خەڵکی بەشەودا قسە بەسیاسیەکان دەڵێن و بەڕۆژیشدا سەرەدەگرن بۆ گرتنی وێنە لەگەڵیاندا، ئەگەریش تەنانەت دەرفەتی بینین و وێنەگرتنیش هەبێت لەگەڵیاندا.
سەردەمێک کە وەک پێغەمبەری ئیسلام باسی کردوە، ئەمین بە خائین و خائین بە ئەمین و درۆزن بەڕاستگۆ و ڕاستگۆ بە درۆزن دەزانن، سەردەمێک کە وەک وتراوە، دەڵێی تەرازوی و بەقاڵەکانە، سوکەکانی بەرزکردۆتەوە و قورسەکانیشی لەخوارەوە داناوە.
ئەرێ ئێمە لەسەردەمێکی ناشریندا دەژین،
سەردەمی دڵڕەقی، خۆپەرستی، بەرژەوەندی، بێ وەفایی، دڕندەیی، سەردەمێک کە وەک "لەتیف هەڵمەت"ی شاعیر گوتی: به پهپوولـه بڵێن بۆ لای کێ دێت؟ ئیدی لێره گــــــوڵ ناڕوێت!
ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی