✍️ کاروان محه‌مه‌د و یاسین ئه‌حمه‌د
بازیان ناوچه‌یه‌کی گرنگ و هه‌ستیاره بۆ شه‌ڕ و شۆڕشی چه‌کداری، به‌هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی و تێپه‌ڕبوونی ڕێگه‌ی ستراتیژی سلێمانی– که‌رکوك به‌ناو بازیاندا و هاوسنووری له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی و بوونی ده‌ربه‌ندی بازیان که ناوچه‌یه‌کی ستراتیژیی سه‌ربازییه، ده‌شتایی زۆره و چوارده‌وری شاخه که له ڕووی ستراتیژیه‌تی سه‌ربازی و شه‌ڕه‌وه زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی و گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری و قاره‌مانی و به‌شداریکردنیان له شۆڕشه‌کاندا و هاوکاری شۆڕش و پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده به‌تین بووه به ده‌گمه‌ن که‌سانێکی تیادا هه‌ڵکه‌وتووه که دژی شۆڕش و نیشتمانی خۆیان هاوکاری داگیرکه‌رانیان کردبێت.
خه‌ڵکی بازیان هه‌میشه له‌گه‌ڵ شۆڕش و کوردایه‌تی بوون و به‌رگرییان له وڵات و خاکی خۆیان کردووه، زۆربه‌ی کات گونده‌کان به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه بوون و دانیشتوانه‌کانیان یارمه‌تی شۆڕ‌شیان داوه و خۆشیان به‌شێك بوون له هێزی پێشمه‌رگه و له‌سه‌ر کوردایه‌تی باجی زۆریان داوه، گونده‌کانی بازیان شوێنی پشوودانی پێشمه‌رگه بوون و هه‌ندێ کات نزیکه‌ی سه‌د پێشمه‌رگه له گوندێك ماونه‌ته‌وه و دانیشتوانه‌که‌ی خزمه‌تیانکردوون و کاریان بۆ ئاسان کردوون و هاوکارییان کردوون.
بازیان ناوچه‌ی ناوه‌ند بووه بۆ هاتوچۆی پێشمه‌رگه له‌نێوان گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و ده‌شتی کۆیه و هه‌ولێر، گونده‌کانی بازیان سه‌ره‌ڕێی هاتوچۆی هێزی پیشمه‌رگه بووه له قه‌ره‌داغه‌وه بۆ سورداش و به پێچه‌وانه‌وه، له شۆڕشی ئه‌یلولدا ڕێگه‌ی هاتوچۆی نێوان هێزی قه‌ره‌داغ و هێزی ڕزگاری بووه له سورداش.
له‌دوای ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ئه‌یلول که سه‌ره‌تاکه‌ی له ده‌ربه‌ندی بازیانه‌وه بوو، سه‌رۆك هۆز، بنه‌ماڵه، که‌سایه‌تی و خه‌ڵکی بازیان به گشتی له‌گه‌ڵ شۆڕشدا بوون و به درێژایی شۆڕشه‌که بوونه هاوکار و پشتیوانی و ژماره‌یه‌کی زۆریان بوونه پێشمه‌رگه، له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی به‌شداری ئه‌م شۆڕشه‌یان کردووه وه‌ك: شێخ ڕه‌ئوفی هه‌نجیره، که ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی کورد بووه، شێخ له‌تیف سه‌رلق بووه، شێخ غه‌ریب سه‌رلقی پارێزگاری هێزی شێخ ڕه‌ئوف بووه، عه‌زیز ڕه‌شید کافرۆشی سه‌رلق بووه، ئیسماعیل عه‌ره‌ب سه‌رلق بووه، حه‌سه‌ن سلێمان و ساڵحه ڕه‌ش و ڕه‌حیم ڕه‌حمان (ڕه‌حیم دۆینه) سه‌ر لق بوون، حاجی غه‌زۆ، کوێخا ئاڵی هه‌یاسی، حاجی هیدایه‌ت، کوێخا مه‌حمود، فه‌تاح حاجی شه‌ریف، حاجی عوسمان، عه‌ریف مه‌ولود، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، مه‌جید ڕۆسته‌م، عه‌بدوڵڵا مه‌لا ساڵح، حه‌مه ئه‌مین قاره‌مان، نامیق حه‌سه‌ن، جاسم کافرۆشی، له خه‌ڵکی هاڵه عه‌لی و حه‌مه شه‌ریف، حه‌یده‌ری مه‌لا هه‌یاسی و ئه‌نوه‌ری برای، عه‌زیز ئاڵی، ئه‌حمه‌د ئاڵی که لێپرسراوی ده‌زگای پاراستن بووه له که‌رکوك و چه‌نده‌ها چالاکییان له‌و شاره ئه‌نجامداوه، ده‌یان و سه‌دان تێکۆشه‌ری دیکه که له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدار بوون.
له‌ڕووی ڕێکخستنه‌وه سنوری بازیان سه‌ر به ڕێکخراوی بازیان– ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ بوو، پاشان ساڵی (1971) لیژنه‌ی ناوچه‌ی بازیان دیاری‌کرا، له‌ڕووی (ته‌شکیلات)ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه به‌ری باکووری بازیان سنووری هێزی ڕزگاری بووه، به‌شی باشووری بازیان سنووری هێزی قه‌ره‌داغ بووه، بازیان هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه و دوو لقی هه‌بووه، که نزیکه‌ی سه‌د پێشمه‌رگه بوون.
له‌م شۆڕشه‌دا به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کداری له سنووری بازیاندا هه‌بووه، ئه‌و شوێنانه‌ی که زۆرترین کات له بازیاندا شه‌ڕ تیایاندا ڕوویداوه له‌نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، وه‌ك: ده‌ربه‌ندی بازیان، شاخی سڵێمانه‌گرده– بی بی جه‌ك– ئه‌ڵایی، شاخی بازیان، ڕێگه‌ی گشتیی سلێمانی– که‌رکوك که ڕێگه‌یه‌کی ستراتیژییه بۆ شۆڕش و بۆ حکومه‌تیش، هه‌روه‌ها له شوێنانی دیکه‌ی بازیان شه‌ڕ و چالاکی هه‌بووه، له‌ماوه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی (1961) تا نسکۆی شۆڕش له ساڵی (1975)، چه‌ندین کرده‌ی سه‌ربازی له بازیاندا ڕوویانداوه، لێره‌دا ئاماژه به ژماره‌یه‌کیان ده‌که‌ین:
له (16)ی ئابی ساڵی (1962) شه‌ڕێکی قورس له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و سوپای عێراق له‌ڕێگه‌ی بازیان– ئاغجه‌له‌ر ڕووده‌دات و نزیکه‌ی (80) سه‌رباز له سوپای عێراقی ده‌کوژرێت.
لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له (27)ی ته‌موزی (1963) ده‌ریکرد، چالاکییه‌کانی مانگی ته‌موزی بڵاوکرده‌وه، یه‌کێك له‌و چالاکییانه: هێزێکی پێشمه‌رگه له شه‌شی ئه‌و مانگه‌دا هێرش ده‌کاته سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت له ته‌یناڵ، له‌م شه‌ڕه‌دا چه‌ند پۆلیسێك و جێگرێك به ناوی معاون وه‌لید عه‌بدولقادر بریندار ده‌بن.
ساڵی (1962) سوپای عێراق هێرشی هێناوه بۆ سه‌ر بازیان و په‌لاماری گونده‌کانی ئۆڵوبڵاغ، کڵاشکه‌ران، کوپه‌له، باینجان، ئه‌ڵاقولی، لازیان و باریکه‌ی داوه و هاوڵاتییه‌کی زۆر به دیل گیران و هه‌ندێكیان ڕه‌وانه‌ی (مه‌قه‌ڕ فه‌وج، لیوا و ئیستیخبارات)ی که‌رکوك کران، پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی
گه‌وره‌ی سلێمانی کران که زیاد له دوو ساڵ ئه‌م هاوڵاتییانه له گرتووخانه مانه‌وه.
🔸 سوود وه‌رگیراوه له کتێبی/ بازیان مێژوو و گه‌شه‌سه‌ندنی، نووسینی کاروان محه‌مه‌د و یاسین ئه‌حمه‌د.