Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

بێ دەنگیەکی سامناک

 

🖋️ ڕێبوار مەجید

لە دووای بە قەزا بوونی بازیان هەڵوێستە مەدەنیەکان لە ئاست پەراوێز خستنی بازیان لەمەڕ کێشمەکێشی سیاسی و ململانیەی حزبی و حوکمڕانی ناوچەکە گەشتۆتە قۆناغی سوڕی مت بوون، مت بوونێک تا ڕادەیەک بێ ئومێدیەکی زۆری خستۆتە نێو دڵی تاک بە تاکی دانیشتوانی سنورەکە، هەڵبەت ئەم دۆخی بێ دەنگیە دوواجار هەر هۆکارێک پاڵ پشتی بکات ناگات بەوەی چیتر چالاکوانی مەدەنی و دانیشتوانی سنورەکە لە مەڕ ئەم پشت گوێ خستنەی بازیان درێژەی پێ بدرێت و بێ دەنگی لێ بکرێت،دەرەنجام پێکەوە بەرپرسیارێتی مێژووی ئەخلاقی لە ئەستۆمان دەبێت.

هەر ئاوادانیەک و بووژاندنەوەیەک کە لە ڕابردوودا لەم ناوچەیە هاتۆتە ئاراوا دەرەنجامی بەرهەمی سروشتی جوگرافی ناوچەکەو پێگە کارگێڕیەکەی بووە وەکو ناحیە،بەڵام گرنگە بپرسین ئاخۆ دووای گۆڕینی ناونیشانی پلەی کارگێڕی بۆ بەقەزا بوون دەکرێت نۆبەرەی ئەم گۆڕانکاریە ئەم وەلا نانە و  نەخوێندنەوەیە بێت کە ڕۆژ لە دووای ڕۆژ بازیان لەڕووی دابین کردنی خزمەت گوزاری و داواکاریە سەرەتایی و بنەڕەتیەکان بە بەراورد لە ئاست قەزاکانی دەروبەریدا نەک بەرەو پێش نه چووە بەڵکو لە پاشەکشەی گەورەدایە لەسەرجەم سێکتەرەکان،چونکە بە بەڵگەوە لە ساڵی ۲۰۱٤ وە تا ئێستا یەک پڕۆژەی حکومی لە سنورەکە جێ بەجێ نەکراوە.

ئایا ئێمەش وەکو دانیشتوانی بازیان خۆمان ڕادەستی ئەو ئیرادە گشتگیرە ناوچەییە بکەین کە چی دەگوزەرێت و چۆن پیادە دەکرێت خۆمانی لێ تێ نەگەیەنین بە هەر ئاراستەو هەنگاوێکدا گوزەر بکات و بە بەرچاوی خۆمانەوە پەتای وێران بوون باڵ بکێشێت بەسەر شارەکەماندا،چونکە لەگەڵ هەر قەیرانێکی حکومڕانی هەرێمی داسەپاو بۆ هەر ناوچەیەکی تر هەر هێندێک بێت ئەوا بۆ ئێمەی بازیانی لەوەها دۆخێکدا دوو هێندەو سێ هێندەش دەبێت.

تا ڕادەیەک بەرپرسانی کارگێڕی و نوێنەرانی حکومی ناوچەکە به پرسیارێتیەوە هەنگاویان بەرەو جێ بەجێ کردنی داواکاریەکانمان ناوە،بەڵام لە ئێستادا ئەوانیش بەهۆی ململانیەی حزبی هەرێمی بە تەنها ماونەتەوەو گوێیان لێ ناگیرێت،گرنگە ئا لەم ساتەدا هێزێکی مرۆیی خۆنەویست و چالاک پاڵپشتیان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووە ناوچەکەمان لەم دۆخە چەق بەستووە ڕزگار بکەین و جارێکی تر کاروانی ئاوەدانی و پێش کەوتن بۆ شارەکەمان بگێڕینەوە،خۆ نەویستانەو یەک دەست ئاسا بە بەرپرسیارێتیەوە کۆڵ بدەینە ژێر ئەو بارە قورسەی کە وەک هەورێکی ڕەش ئاسمانی سنورەکەمانی گرتۆتەوە،هەر هەڵوێستێکی مەدەنی ئێمەی بازیانی بە بەراورد لە ئاست دانیشتوانی قەزاکانی تر جیاواز تر و خوێندنەوەی وورد تری بۆ دەکرێت لە لایەن دەسەڵاتەوە،چونکە بازیان پێگەیەکی گرنگی پیشەسازی و کشتوکاڵیە نەک بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکو بۆ هەموو عێراق.


 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌