Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

بڕیارێك بۆ لێخۆشبوونی قەرزێكی سەر هاووڵاتییان دەکرا

 

سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەدات بۆ پارێزگای سلێمانی کە بە ڕێژەی 15%ی داشكان لە كرێی كارەبا بكرێت، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: بڕیارێكی باشە و لەبەرژوەندی هاووڵاتییانە.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە 12ی6ی2023، بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نێدراوە و تیایدا هاتووە ،  ڕەزامەندی درا بۆ داشکاندنی ڕێژەی 15%ی کرێی کارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ.

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە بازیان میدیای ڕاگەیاند: ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکمان پێشکەش کرد بە مەبەستی پێدانی دەرفەتێکی تر بە هاووڵاتیان بۆ داشکاندنی ڕێژەی 15% کرێی کارەبا ، ئەنجومەنی وەزیران لە وەڵامی یاداشتەکەماندا ، ڕەزامەندی دەربڕی بە پێدانی ماوەی سێ مانگ و داشکاندنی گێڕانەوەی قەرزی کرێی کارەبا.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا ، ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێكی باشە و لەبەرژەوەندی هاووڵاتییان و حكوومەتیشە.

کاسترۆ مەعروف وتیشی ،  چاوەڕێ دەکەین بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی فەرمانی کارگێڕی پێ دەربکات، چونکە لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێکی دیاری نەکردووە و تەنیا ماوەی سێ مانگ دیاریكراوە.

لە چەند ساڵی رابردوودا چەند جارێك حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی داشكاندنی 15%ی بۆ كرێی كارەبا و ئاو دەركردووە.