Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

چەمچەماڵ تینوویەتی خەریکە دەخنکێ

 


 

🖋️ محمد ڕەوف قوربانی

بێ ئاوی قەیرانە بەردەوامەکەی شارم 

ئەوەی نیشتەجێی چەمچەماڵ بێت باش لەم ڕستەیەی سەرەوە تێدەگات و دڵی غەمگین دەبێت شاری چەمچەماڵە کە کۆنترین شوێنەواری ژیان کردن بووە سەیرە؟ دوای ئەم هەزارەها ساڵە شیاوی نیشتەجێ بوون نەبێت تۆ بڵێی جیاوازیە زەقەکەی ئەوسا کە کۆنترین و ڕەخساوترین شوێنی ژیان کردن و حەوانەوە بووە لەگەڵ ئێستا چی بێت . شارێک یەکێک بێت لەو شار و قەزا گەورە و فراوان و پڕ دانیشتوان و ڕووبەرە گەورەیە لە هەرێمی کوردستان.

شارێکی فراوان و ژمارەی دانیشتوانی وەک دارستانی ئەمازۆن چڕ و پڕ قەزایەک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی دانیشتونەکەی لەزیاد بون و شارەکە لە فراوان بوندا بێت ناڵەی بگاتە عەرشی خوا لە تینوێتیدا و ئەنفالەکانی عەرعەر ناڵە و هاواری ببیستن شەرم نیە لە ژێر سایەی حوکمڕانیەکی کوردی دا و دوای ئەم هەموو ساڵە کێشەیەک هەبێت به ناوی قەیرانی ئاو نەبوونی ئاوی پێویست شورەیی نیە ئەمە؟

مێژوو چیمان پێ دەڵێت یان ئێمە چۆن لە ڕوومان بێت مێژومان بنووسینەوە شاری چەمچەماڵ کە یەکەم شوێنی ژیان کردن و حەوانەوە بێت لە دونیادا شارێک بەشی تەنها بونە پشکۆ بووبێت بۆ هەموو شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی شۆڕشی چەکداری باشور شارێک خاوەنی ئەم هەموو شەهیدە سەرکردە و کەڵە پیاو و جوامێرەی مێژوو بێت تاوان و جەریمە نیە دانیشتوانەکەی سەبوری دڵیان بە تاڤگە و ڕوبار و دیمەنە ئاویەکانی ناو کەناڵ و سۆشیال میدیا بێت و بەدیار تاڤگەیەکی سروشتە جوانەکەی کوردستانەوە خەیاڵیان بۆ نەهامەتی و بێ ئاوی خۆیان بڕوات  بە بینینی ڕیکلامی ئاوی موقەتەر سوکنای دڵیان بێت تەنها خوێنی شەهیدەکانی ئەم شارە کە لە پێناو نیشتیماندا شەهید بون بکرێته دەریاچەیەک بەشی ئاوی خواردنەوە و زیاتریش دەکات بریا بکرایە ئەمە ڕووبدات و ببێتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێو چاوی سیاسیە بێ باکەکانەوە  تکایە حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی زۆنی سەوز چیتر دەست هەڵبگرن لە سزادان و تینو برسی کردنی ئەم خەڵکە شۆڕش گێڕ و بەش مەینەتە حوکمەتی گۆڕ بە گۆڕی بەعس کەسوکاری ئێمەی برد لە بیابانەکانی عەرعەر و نوگرە سەلمان خۆڵی کردە بان دەمیان و خنکاندنی  تازە بە تازە ئەم حوکمەتە شڕ و شەقەی خۆمان بە شێوازێکی مۆدێرن تر لە بەعس کەسوکاری ئەنفالی لە بێ ئاویدا خنکاندوە و تووشی حەسرەتی کردوون .

خۆ شتێکی هێند زەحمەت نیە سی ساڵ زیاترە سەرەتایی ترین مافی ژیانتان بۆ ئەم خەڵکە دەستەبەر و دابین نەکردوە.

 لێرەوە  بیرێک لە چارەسەرێکی گونجاو و بیانو بڕ بکەنەوە و خۆتان وئەم خەڵکەش ڕزگار بکەن لەم دۆخە ناهەموارە تێ ناگەم بۆ شەڕی دەرونی لەگەڵ ئەم خەڵکە قوربانی دەر و شۆڕش گێڕەی چەمچەماڵ دەکەن سوودی چی دەبینن خەڵک لەم حاڵەدا بێت و ساڵ دوای ساڵ بەردەوامی هەبێت ئەم کێشەیە ، پارەی بۆ تەرخان کرا پارەکە وەک عەلادینی قۆریەکە فڕی و دیار نەما ، پرۆژەی ڕاکێشانی ئاوی گۆپتەپە بۆ چەمچەماڵ باشترین چارەسەرە و بە یەکجاری چەمچەماڵ ڕزگار دەبێت لە بێ ئاوی لەبەر ئێمە نا لەبەر سومعەی حوکمداری وسیاسی و خەباتی خۆتان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن و با چیتر قەیرانی ئاو عەیبە ونامۆ بێت لای خەڵکی چەمچەماڵ وەک چۆن ئێستا چەمچەماڵ و بێ ئاوی بونەتە  دوانەیەکی لێک دانەبڕاوو وەک دو کۆرپەی دایکە شەهیدێک بێ یەک ئیدارە ناکەن .

 لایەنی دەسەڵات داری چەمچەماڵ یان کێشەکە چارەسەر بکەن  یان  بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە چی شتێک یان کام شەخس و هێز ولایەن ڕێگر و کەم تەرخەمە لە چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی چەمچەماڵ کار نەکردن لە پرۆژەی هێڵی بۆڕی ئاوی گۆپتەپە بۆ چەمچەماڵ ، ئەگەر پێتان چارە ناکرێت هیچ شەرم نیە  ئێوە پڕن  لە گەندەڵی و کەم و کوڕی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنن  با خەڵکەکەش ئەرخەیان بێت  و خۆیان گەڕەک بەگەڕەک و تیم بەتیم لە دانیشتوان بە بێڵ و خاکەناز بڕۆین ئاوی گۆپتەپە بگەیەنینە چەمچەماڵ شەرم  بتان گرێت ئەم شارە شایستهی باشترین خزمەتە نەک فەرامۆش کردن و تینو و برسی کردن کارێک بکەن ڕۆژی هەڵبژاردن  لەڕووتان بێت لەدەرگای خەڵک بدەن و سواڵی دەنگ بکەن  تێکڕای حیزبەکان مەبەستمە ئەم بێ هەڵوێستیە بۆ ناوبانگ و مێژووی سیاسی و حیزبایەتی خۆتان جوان نیە و خراپ لەسەرتان دەکەوێت.

 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌