قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەردانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندیان کرد بەمەبەستی چاودێری تەندروستی خواردن وخواردنەوەی ماوەبەسەرچوو قەدەغەکراو و نەشیاو بۆ خواردن.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لەو بەسەرکردنەوەیەدا دەست گیرا بەسەر ٢٥٠ کیلۆ جگەری مریشکی بەستوی بەرازیلی و تورکی وئێرانی قەدەغەکراو لە چەند مارکێتێکدا، لەلایەن لیژنەکەوە لەناوبرا و خاوەنەکانیان بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هاوکات قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بینینی خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوو و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٧٧١٨٣٤٣٠٤٠