Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دوو هاوسەر بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ، ئەمشەو بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ئافرەتێکی تەمەن ٢٢ ساڵ گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش، کە پیاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەسەختی برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ـی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەکەیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

ساڵانە سەدان کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەستدەدەن و هەزاران کەسیش برینداردەبن ، بەرپرسان و شارەزایانی هاتووچۆش هۆکاری ڕووداوەکان بۆ خێرایی شۆفێران و خراپی رێگەوبانەکان دەگەڕێننەوە.