شهیما حهمدهڵڵا ئهوڕهحمان دانیشتووی قهزای بازیان ـی سهربه پارێزگای سلێمانیه ، دهرچووی بهشی كشتوكاڵی داپۆشراوه به پلهی یهكهم بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 بهڵام تا ئێستا دانهمهزراوه ، شهیما چیرۆكی كۆڵنهدان و دامهززراندنی پڕۆژهكهی بۆ بازیان میدیا دهگێڕێتهوه .
شهیما دهڵێت ، بیرکردنەوەم لە دامەزراندنی پڕۆژەی قارچکی سروشتی بازیان لە کاتی خوێندکاریمدا بوو ، کاتێک لە گەڕاندا بووم بۆ ئامادە کردنی بابەتی سیمینار و ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خوێندنم لە قۆناغی دووەمی پەیمانگادا بە هۆی بابەتە کشتوکاڵیەکان کەپەیوەندی بە قارچک هەبوو و حەز و خولیای خۆم لەگەڵیدا ڕاستەوخۆ بیڕۆکەی دامەزراندنی کارگەی قارچکی پێم بەخشی و دوای تاقیکردنەوەم بۆی ، بۆم دەرکەوت پڕۆژەیەکی بەرهەمدار و ئابوری باشە بۆیە بڕیارم دا بە تەواوی بیکەمە پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی کە لە ساڵی 2019 بوو خەریکی ئەم کاری قارچکەم و تا ئێستا تێدا بەردەوامم.
![]() |
وێنهی شهیما حهمدهڵڵا لهناو پڕۆژهكهی |
شهیما دهڵێت ، دامەزراندنی پڕۆژەی قارچکی سروشتی بازیان لە ساڵی 2019 دابوو کە تاوەکو ئێستا تێدا بەردەوامین ، کە دەکاتە 4 ساڵ .
![]() |
لۆگۆی پڕۆژهی كوارگی سروشی بازیان |
سهبارهت به تۆوهكانی كوارگ كه له كوێ پهیدای دهكهن شهیما ووتی ، سپۆنەکانی(تۆوەکان) لە کوردستان (شاری هەولێر و ڕانیە و کۆیە ) و وڵاتی ئێران داوا دەکەین ، كه لە هەموو کاتێکدا بەر دەست نین ، وه داهاتی مانگانەی پڕۆژەکە هەمیشە لە گۆڕاندایە چونکە بڕی بەرهەم مانگ لە دوای مانگ دەگۆڕێت و کەش و هەوای ناو هۆڵی بەرهەمهێنان کاریگەرە بە بڕ و داهاتی مانگانە و ساڵانە .
شهیما دهڵێت بەرهەمەکانمان کە خۆی دەگرێتەوە لە (قارچکی فرێش ، قارچکی وشک کراو ، سپۆنی قارچک ، کیسەی ئامادەکراو بۆ پڕۆژە بە پێ داخوازی ) پاش ئامادە بوونیان بۆ هەموو شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرین بە مەبەستی فرۆشتن و داواکاریشی لەسەرە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، ئاماژە بەوەش دەکەم بەرھەمەکەمان پاکو سروشتییە ھیچ جۆرە پەین و خۆڵ و دەرمانێکی کشتوکاڵی لەبەرھەمھێنانیدا بەکارنایەتو هەربۆیە لەلایەن ھاوڵاتیان خواستێکی باشی لەسەرە.
ساڵانە نزیکی 300 کیڵۆ یاخود زیاتر لە قارچکی فرێش بەرهەم دەهێنین ، چونکە بەرهەمەکانی پڕۆژەکەم جۆراو جۆرە بۆیە تەنها فۆکسمان نەکردۆتە سەر بەرهەم هێنانی قارچکی فرێش و بەڵکو بەرهەمەکانی دیکەشی پڕۆژەکە هەروەها بەرهەمهێنان و ئامادەبوونی قارچک پێویستی بە نزیکەی 30 ڕۆژ هەیە تا قارچکەکە بەتەواویی ئامادە ببێت و بکڕێتە ناو بازاڕ و کڕیارانی .شهیما له پڕۆژهكهیدا ههلی كاری ڕهخساندووه و دهلێت ، ئەو هەلی کارانەی پڕۆژەکەم ڕەخساندویەتی 7 هەلی کارە بەم شێوەیە 2 کارمەندی جێگیر و 4 کرێکاری کاتی و 1 شوفێر کە گەیاندنی بەرهەمەکان دەکەن بۆ کڕیاران .
بەرهەم هێنانی قارچک لە پڕۆژەکەدا لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا هەیە، لەگەڵ گۆڕانی وەرزیش ماوەیەکی کەم پشوو وەردەگرین تاوەکو بە نزیکی لە کەش و هەوای وەرزەکە دڵنیا دەبینەوە .
لە هەرێمی کوردستان نزیکی 11 کارگەی قارچک دامەزراوە لەگەڵ چەندین پڕۆژەی بچووکی خۆبژێوی کە دەتوانن پێداویستی ناوخۆی پڕ بکەنەوە .
ههروهها قارچک جۆری زۆرە ، ئەو قارچکانەی بەگشتی بەرهەم هاتوون قارچکی دووگمەی و قارچکی سەدەفی (قارچی کەمەرەیی) ڕەنگی سپی و پەمەی و قاوەی هەروەها قارچکی پرچی شێر کە قارچکێکی پزیشکیە ، شهیما وای ووت.