Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

لە ماوەی ١٦ مانگی ڕابردوودا ٤ کرێکار لە بازیان بونەتە قوربانی شوێنی کارەکانیان

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەبۆنەی ڕۆژی قوربانیانی شوێن کارەوە لەژێر دروشمی "دەبێ کارکردن بژێوی ژیانی ئێمەی کرێکارا مسۆگەر بکات ، نەک بمانکاتە قوربانی !" ئاماری قوربانیانی شوێنی کاری بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ نیسان ٢٠٢٣ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری قوربانیانی شوێنی کار لەماوەی ١٦ مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند ، کە ٧٩ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان بوونەتە قوربانی لەو ژمارەیەش ٣ کرێکاری ژن بوونەتە قوربانی و تەمەنی قوربانیەکان لە نێوان ١٦ ساڵ بۆ ٧٠ ساڵ بووە.

ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکانی شوێنی کار بەم شێوەیە دابەش بووە بەسەر پارێزگاکاندا ، پارێزگای هەولێر ٢٩ قوربانی ، پارێزگای سلێمانی ٢٧ قوربانی ، پارێزگای هەڵەبجە ٧ قوربانی ، پارێزگای دهۆک ١١ قوربانی ، ٦ قوربانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان .

سەبارەت بە قەزای بازیان کەچەندین کارگە وکۆمپانیا کاردەکەن ٪٣٢ پیشەسازی عێڕاق لە خۆ دەگرێت .

شاباز مەحمود لە دەنگی کرێکار تایبەت بەبازیان میدیا ڕایگەیاند ، بەهۆی نا سەلامەتی شوێنی کار لە سنووری قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ١٦ مانگی ڕابردوودا ٤ کرێکار بوونەتە قوربانی شوێنی کارەکانیان.

دەنگی کرێکار، بڵاوکراوەیەکە لە هەرێمی کوردستان تایبەتە بە دۆخ و ژیانی کرێکاران و بەرچاوڕوونی خەباتیان ، مانگانە بڵاوکرایەوەکی دەخاتە بەردیدی کرێکاران.