عەبدوڵای مەلاخدر چالاکوانی مەدەنی بە بازیان میدیای ڕاگەیاند : ئەمشەو لەبنکەی پۆلیسی بەردەقارەمان سکاڵای یاساییم دژی کۆمپیانیای گرین عێراق ، جبسەکە تۆمارکرد.
هاوکات وتیشی دوای ئەوەی کەژمارەیەک کرێکاری کارگەکە پەیوەندیان پێوەکردم و ئاگاداریان کردم کەدەرکراون ، منیش وەک ئەدمین و سەرپەرشتیاری گرووپی فشاری بەردەقارەمان هەواڵەکەم بڵاوکردەوە ، بەڵام ئەمشەو لەڕوونکردنەوەی کۆمپانیاکەدا هاتووە کەکەسیان دەرنەکردووە و هەرکەسیش ئەو هەواڵەی بڵاوکردبێتەوە دەیدەین بەدادگا .
عبدوڵای مەلا خدر لەکۆتایدا بۆ بازیان میدیا وتی ، من وەک یەکەم کەس کەبەفەڕمی هەواڵەکەم بڵاوکردۆتەوە و بەبەڵگە و شاهدی دەرکراو و دەرنەکراو لەکارگە سکاڵای یاساییم لە لەگرین عێراق کردووە بەتۆمەتی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و هەڕەشەکردن بەدادگا بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان .
ڕۆژی یەکشەممە 30 نیسانی 2023 بەهۆکاری دەرنەچوون لە تاقیکردنەوە ژمارەیەک کرێکار لە کارگەی گرین عێڕاق لە کارەکانیان دوورخرانەوە ، کە زۆربەیان ئەو کرێکارانەن کە لەخۆپیشاندانەکانی ڕابردوودا بەشدار بوون.
کارگەی گرین عێڕاق بۆ وەبەرهێنانی جبسی لیز دەکەوێتە سنووری قەزای بازیان ، زیاتر لە هەزار دەستی کاری ڕەخساندووە بۆ کرێکاری ناوخۆیی و بیانی .