نووسینی: کاروان محه‌مه‌د و یاسین ئه‌حمه‌د
ڕۆژی (18/6/2024) یادی (105) ساڵه‌ی شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیانه، له‌و ڕۆژه‌دا و له ساڵی (1919)دا شۆڕشگێڕانی کورد به فه‌رمانده‌یی شێخ مه‌حمودی حه‌فید بۆ به‌رگریی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دژی هێرشی سوپای داگیرکه‌ری ئینگلیز له ده‌ربه‌ندی بازیان داستانێکی قاره‌مانانه‌یان تۆمارکرد، هه‌رچه‌نده شه‌ڕه‌که به شکستی کورد و برینداربوون و به‌دیل گرتنی شێخ مه‌حمود له په‌نا به‌رده‌قاره‌مان و کۆتایی هاتنی یه‌که‌م حکومه‌تی شێخ له سلێمانی کۆتایی هات، به‌ڵام ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه بوو که گه‌لی کورد هه‌رگیز ژێرده‌سته‌یی قبوڵ ناکات و بۆ ڕزگاربوون هه‌موو شێوازێكی خه‌بات ده‌گرێته‌به‌ر تا ده‌گاته ئامانج.
هه‌ڵبژاردنی ده‌ربه‌ندی بازیان بۆ به‌رگری له هێرشی داگیرکه‌ران له‌لایه‌ن کورده‌وه مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه، ئه‌م ده‌ربه‌نده ناوێکی دره‌وشاوه‌ی هه‌یه له مێژووی پڕ شانازی گه‌لی کورد، به‌تایبه‌ت بۆ به‌رگری له وڵاتی زاموا له کۆندا و ناوچه‌ی سلێمانی له مێژووی نوێ‌دا، (ڕه‌مزی قه‌زاز) نووسه‌ر و چالاکی سیاسی، ده‌ڵێت: ده‌ربه‌ندی بازیان (ترمۆپیل)ی کوردستانه (ترمۆپیل ده‌ربه‌ندێکه له یۆنان لیونیداس به (300) جه‌نگاوه‌ره‌وه به‌ره‌نگاری شای فارس بوو که هێرشی هێنابووه سه‌ر یۆنان) هه‌روه‌کو چۆن له کاتی خۆیدا (300) ئیسپارته‌یی یۆنانی شه‌ڕیانکرد له‌گه‌ڵ سوپای گه‌وره‌ی ئێران‌دا ئه‌گه‌ر (ئه‌فیالیت) نه‌بوایه که ناپاکی کرد سوپای ئێران ده‌شکا و یۆنانیه‌کان سه‌رده‌که‌وتن، ده‌ربه‌ندی بازیان هێڵی به‌رگری کورده‌کان بووه (42کم) له سلێمانی و (64کم) له که‌رکوك و (17کم) له ناوه‌ندی قه‌زای بازیانه‌وه دووره، ده‌ربه‌ندێکی قایمی ته‌نگه له چه‌شنی زنجیره دیوارێکی به‌رده‌ڵانیه وه‌ك ده‌رگا وایه له شاخی بازیان کلیلی ڕێگه‌ی سلێمانییه، له‌ڕوی ده‌ریاوه (400پێ) به‌رزه و به‌رزایی شاخی بازیان له‌سه‌ر ڕوی ده‌ربه‌نده‌که (1000پێ) یه.
ده‌ربه‌ندی بازیان ناوچه‌یه‌ك پڕاوپڕ له مێژوو و نه‌به‌ردی و چیرۆکی سه‌رنج ڕاکێش، مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه و لانه‌یه‌کی ئارام بووه بۆ ئه‌و ئیمپڕاتۆڕیه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ی که سه‌رده‌مانێك له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتدار بوون هه‌ر له لۆلۆیی و ئاشوری و ئه‌شکانی و ساسانی تا بابانی و حکومه‌تی شێخ مه‌حمودی نه‌مر و ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان، چونکه بوونی ئه‌م ده‌ربه‌نده گرنتی مانه‌وه‌ی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و هۆزێك بووه که ویستویه‌تی باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر هه‌ر دوو دیوی ده‌ربه‌نده‌که‌دا، ئه‌و ته‌نگه‌به‌ره شاخاوییه‌ی زنجیره شاخی بازیان – قه‌ره‌داغ ده‌ربه‌ندێکی خواکرده و هاتوچۆ له کۆنه‌وه پێیدا ئاسان بووه، ده‌روازه و گه‌روی چیای زاگرۆسه له به‌رامبه‌ر هێرشی دوژمنان بۆ به‌ربه‌ست و به‌رگری له ناوچه‌ی سلێمانی، ڕێڕه‌وێکی ستراتیژی بووه بۆ چونه ناو وڵاتی زاموا (لۆلۆییه‌کان) له مێژوودا به هێڵی به‌رگری سروشتی ناسراوه بۆ پارێزگاری له ناوچه‌ی سلێمانی، له پێش هاتنی عیساوه هه‌ر قاپی ناوچه‌ی کوردستان بووه، به قاپی سلێمانی داده‌نرێت و بگره ده‌رگای سه‌ره‌کیه‌تی و یه‌که رێگه‌ی سه‌ره‌کی که له رۆژئاواوه بۆ ناو شاری سلێمانی دێت ده‌ربه‌ندی بازیانه و هه‌ر له‌شکرێك لێره‌وه سه‌رنه‌که‌وێت ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر لیوای سلێمانیدا بگرێت، تۆفیق وه‌هبی، مێژوونووس ده‌ربه‌ندی بازیانی به ده‌روازه‌ی کوردستانی ناوه‌ڕاست داناوه، ئه‌م ده‌روازه‌یه سه‌نگه‌رێکی گرنگ بووه له ستراتیجی هه‌موو ئه‌و شه‌ڕوشۆڕانه‌ی به درێژایی مێژوو له‌م ناوچه‌یه ڕویانداوه.
له پێش زاینه‌وه شوره‌یه‌ك له‌لایه‌ن کورده‌وه له ده‌ربه‌ندی بازیان دروستکراوه بۆ ئاسانی به‌رگریکردن له هێرشی داگیرکه‌ران، چه‌ندین جار ئه‌م شوره‌یه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه ڕوخێنراوه، به‌ڵام دوباره کورده‌کان دروستیان کردۆته‌وه.
ئه‌م ده‌ربه‌نده له مێژوودا زۆر ڕۆڵی گرنگی بینیوه له ڕێکخستنی به‌رگری کردن دژی ئه‌و هێرشانه‌ی له ڕۆژئاواوه ده‌هاتن، وه‌ك: به‌رگری لۆلۆییه‌کان له ساڵانی (860 – 855پ.ز) دژی هێرشی ئاشوورییه‌کان به فه‌رمانده‌یی ئاشورناسرپاڵ بۆسه‌ر وڵاتی زاموا، شه‌ڕه‌کانی ئه‌وڕه‌حمان پاشای بابان له سه‌ده‌ی نۆزده دژی هێرشی عوسمانییه‌کان، شه‌ڕی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند دژی عوسمانییه‌کان، شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان له‌لایه‌ن شێخ مه‌حموده‌وه دژی ئینگلیز، ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ئه‌یلول، کاتی کۆڕه‌وه‌که ساڵی (1991) و چه‌ندین شه‌ڕ و داستانی دیکه.
* سه‌رچاوه/ کتێبی: بازیان مێژوو و گه‌شه‌سه‌ندنی، نووسینی: کاروان محه‌مه‌د و یاسین ئه‌حمه‌د.