ڕێكار و ڕێنماییەكانی سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قوربان
1/بەمەبەستی ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی قوربانی كردن بە شێوازێكی تەندروست ،لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان جەخت دەكەینەوە کە پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەرببڕێن.
2/لەڕۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە بن بە ئامادەبوونی پزیشك و كارمەندی ڤێتێرنەری .
3. ناوی سەربڕخانە كراوەكان و كاتی كاركردن لە میدیاكان و یەكە ئیداریەكان ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداربن و ئاژەڵەكانیان لەم سەربڕخانانە سەرببڕن.
4/جەختكردنەوە و توند و تۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی ئاژەڵ و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.
5/پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی وە پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وە ڕشاندنیان بە دەرمانی تایبەت .
6/ پێویستە ئاژەڵەکە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی لەسەر نەبێت .
7/هەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی پێدرابێت نابێت ڕاستەوخۆ سەرببڕدرێت بەڵكو پێویستە كاتی سەربڕین و دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی ڕێنمایی پزیشكی ڤێتێرنەری و تایبەتمەندی دەرمانەكە بێت.
8/ پێویستە لەسەر خاوەن ئاژەڵ پێش فرۆشتنی ئاژەلەكانی ( بۆ سەربڕین یان قوربانیكردن) بە ماوەی نزیكەی 3 هەفتە هیچ جۆرە دەرمانێك نەدات بە ئاژەڵەكان وە هۆڵی بەخێوكردنی ئاژەڵەكان بەدەرمانی تایبەت بڕشێنێت وە چارەسەری ئاژەڵە نەخۆشەكانی بكات .
9/پێویسە لەسەر كەسی قوربانیكەر ( قەصاب و هاووڵاتی) بە گرتنەبەری گشت ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پاك و خاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن ، بەتایبەتی بەكارهێنانی دەست كێش جزمەو صدریە ..هتد,وە دووركەوتنەوە لە كۆبونەوە لەدەوروبەری ئاژەڵ لەكاتی سەربڕین. هەروەها شوشتن و تەعقیمكردنی شوێنی سەربڕین ، دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەستدان لە گۆشت.
10/ بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن) ی نوێ و ڕوون و بێ ڕەنگ لەكاتی دابەشكردنی گۆشت.
11/لەكاتی گواستنەوەی گۆشت ڕەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بكرێت.
12/هەڵگرتنی گۆشت بۆ ماوەی 12-24 كاتژمێر لەساردكەرەوە، پاشان بەكاربهێنرێت.
13/فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە سەر شەقام و كۆلان و بازاڕەكان ........هتد.