Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

دارێکی تەمەن سەد ساڵ لە گوندی داریکەلی بڕدرایەوە


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ، لە سنووری داریکەلی سەر بەقەزای بازیان دار بەڕوویەکى گەورە بڕدراوەتەوە کەتەمەنی نزیکەی ١٠٠ ساڵ دەبێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە پاش ئاگادارکردنەوەیان لە لایەن هاوڵاتیانەوە دەست بەجێ مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى بازیان بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە (مقدم/فەرهاد ڕەئوف محمد) دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە بینیان لە (شاخی داری کەلی) یەک (دار بەڕوو) بڕدراوەتەوە کە تەمەنی نزیکەی (١٠٠) سەد ساڵ دەبێت بەڵام لەکاتی گەشتنی مەفرەزەکەیان هیچ کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکە نەبووە ، گەڕان و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەى سەرپێچیکاران .

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.