یاسین حەمە شەریف سەرپەرشتیاری کۆمپانیای شکار لەزۆنی بازیان تایبەت بە بازیان میدیا ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار لەلایەن ئیدارەی گشتیەوە بۆمان خەرجکراوە لەسبەینێەوە دەست بەکارەکانمان دەکەینەوە لە لە زۆنی بازیان.
هاوکات وتی سبەینێ مووچەی مانگی نیسان دەدەین بە کرێکاران و شۆفێرانی کۆمپانیای شکار لە زۆنی بازیان ، کە زیاتر لە ٤٥ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانمان.
سەبارەت بە خەرجی کردنی شایستە دارایەکانیان یاسین حەمە شەریف لەکۆتاییدا ووتی ، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا شایستە داراییەکانمان پێ بدرێت.
کۆمپانیای شکار لە زۆنی بازیان ئەرکی پاککردنەوەی سنووری پێنج شارەوانی لەقەزای بازیان جێبەجێ دەکات.