Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

فەرەنسا بەکارهێنانی مەلەوانگەی گەورە و شۆردنی ئۆتۆمبیل قەدەغە دەکات

مەعروف مەجید

بڕیار دراوە کە فرۆشتنی مەلەوانگەی سەفەری، بۆ باخچەی ماڵان و ئەوانی تر، لە هەندێک ناوچەی باشووری فەرەنسا قەدەغە بکرێت، ئەمەش بەهۆی توندبوونەوەی کەمی ئاو و بەردەوامی وشکەساڵی. 

بەپێی وتەی وەزیری ژینگە"پێویستە لەو کولتوورەی زۆرینە دەربچین کە خوومان پێوە گرتووە" شۆردنی ئۆتۆمبێل و ئاودانی باخچە و پڕکردنەوەی مەلەوانگە قەدەغە دەکرێت.

"ئێمە ئێستا گۆڕانی کەشوهەوا دەبینین. پێویستە زیاتر ئاگاداربین لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانەی کە هەمانە."

هۆشدارییەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوا لە فەرەنسا دەستی بە زیادبوون کرد، دوای ئەوەی وەرزی وشکی زستان بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە بەردەستە.

شاری پیرینیس ئۆریێنتالیش دەبێتە چوارەم هەرێم کە وشکەساڵی بە فەرمی گەیشتووەتە ئاستی "قەیران". زیاتر لە 40 شاری دیکە - نزیکەی نیوەی وڵاتەکە - دەکەونە لیستی "وریایی پێویست" و پێشبینی خراپتربوونی کەمی ئاو دەکەن لە چاو ساڵی ڕابردوو.

لە بەشێک لە شاری پیرینیس ئاستی ئاوی ژێر زەوی ئەوەندە نزمە کە شارەزایان ترسیان هەیە کە ئاوی خوێ لە دەریاوە بچێتە ژوورەوە ئاوی شلەتێنەکان نەتوانرێت بخورێتەوە.

بەپێی وتەی وەزیری ژینگە، نزیکەی دوو هەزار گوند و شارۆچکە لەمساڵدا مەترسی لەدەستدانی ئاوەکانیان لەسەرە. ساڵی ڕابردوو هەزار شارەوانی ڕووبەڕووی کێشەی جددی بوونەوە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 400 شارەوانی ناچاربوون تانکەری ئاوی گەورە بۆ دانیشتووانەکەیان دابین بکەن.

وەزیری گواستنەوەی ژینگەی عێراق وتی: ئەو شەڕەی ک دژی دابەزینی ئاستی ئاو ئەنجامی دەدەین، مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر یەکگرتوویی نیشتمانیمان دروست دەکات.