Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت


دیلان سیروان - بازیان میدیا

​وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەڕێوەدەچێت.

​لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج دەکرێت.