دیلان سیروان - بازیان میدیا
شاباز مەحمود، ئەندامی کۆمیتەی یەکی ئایار، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (بازیان میدیا) ئاشکرای کرد، لە ماوەی نێوان ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ تاوەکو ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ٢٤ کرێکار لە کاتی کارکردن و لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
دابەشبوونی قوربانییان بەپێی شار و ناوچەکان:
- سلێمانی: ١٠ کرێکار
- هەولێر: ٦ کرێکار
- دهۆک: ٣ کرێکار
- گەرمیان: ٢ کرێکار
- زاخۆ: ٢ کرێکار
- هەڵەبجە: ١ کرێکار
ئەندامەکەی کۆمیتەی یەکی ئایار ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆی ئەو ٢٤ کرێکارەی بوونەتە قوربانیی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لە شوێنی کاردا، ٨ کرێکاریان بیانی بوون.
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو: بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی "دەنگی کرێکار"، لە سەرانسەری ساڵی ٢٠٢٥دا، ٥٧ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدابوو، کە ئەمەش دەریخات ئامارەکانی سەرەتای ئەمساڵ بەردەوامیی ئاستەنگ و مەترسییەکانی سەر ژیانی کرێکاران دەسەلمێنن.
