شاباز مەحمود، ئه‌ندامى كۆمیتەی یەکی ئایار بەبازیان میدیای ڕاگەیاند؛ “له1ى كانونى دووه‌مى 2024ه‌وه تاوه‌كو 1ی ئایاری 2024 له هه‌رێمى كوردستان 24 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه، له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوەکانی کوردستانیش یه‌ك كرێكار”.
سەبارەت بە ئاماره‌كانى گیانله‌ده‌ستدانى كرێكاران به‌پێى شاره‌كان شاباز مەحمود وتى: “له سلێمانى 12 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه، له هه‌ولێر 10 كرێكار و له دهۆك دوو كرێكار و له كه‌ركوكيش كرێكارێك”.
بە پێی ئامارێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ، لەساڵی 2023 لەهەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان ، 73 کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لە دەست داوە.