![]() |
وێنەی نەخۆشخانەی هیوا |
لە شەش مانگی ئەمساڵدا ١٥٠٨ تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا هەزار و پێنج سەد و هەشت توشبوی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون کە ٢٣٨ حاڵەتیان توشبوی شێرپەنجەی مەمکن.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەشەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەشێرپەنجە واتە لە رۆژی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ـەوە تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ هەزار وپێنج سەد هەشت حاڵەتی نوێ بەشێرپەنجە تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە نەخۆشی شێرپەنجە، توشبون بە نەخۆشیەکانی دیکەی خوێن ٨٤١ چارەخوازی نوێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ تۆمارکراون.
جۆرەکانی شێرپەنجە و تۆمارکردنیان لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ:
شێرپەنجەی مەمك ۲۳۸ بەڕێژەی ١٥.٧٨%
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە ۱٥۳ بەڕێژەی ١٠.١٥%
شێرپەنجەی سیەکان ۹۷ بەڕێژەی ٦.٤٣%
شێرپەنجەی لیمفۆما ۹۳ ٖ بەڕێژەی ٦٫۱۷.%
شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ ۹۱ بەڕێژەی ٦.٠٣%
شێرپەنجەی پڕۆستات ۸٥ بەڕێژەی ٥.٦٤%
شێرپەنجەی لۆکیمیا ٦۳ بەڕێژەی ٤.١٨%
شێرپەنجەی مێشك ٦۲ بەڕێژەی ٤.١١%
شێرپەنجەی گەدە ٥٥ بەڕێژەی ٣.٦٥%
شێرپەنجەکانی دیکە ٥۷۱ بەڕێژەی ٣٧.٨٦%