Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

ئاماری قوربانیانی شوێنی کار گەیشتە ڕێژەیەکی مەترسیدار

 

وێنەی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا 

شاباز مەحمود بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی کرێکاران ، بەبازیان میدیای ڕاگەیاند ، ئاماری کرێکارانی قوربانیانی شوێنی کار گەیشتووەتە ڕێژەیەکی مەترسیدار لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٣ قوربانیانی شوێنی کار ٤۲ کرێکارە کە بەهۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە ، لەهەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان.

بە پێی ئامارێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ، لەساڵی ٢٠٢٢ لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ، ٥٩ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لە دەست داوە.