Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

قورئان سوتاندن کێشەی چییە ؟

 

 🖋️ عەبدوڵای مەلا خدر

لەهەر شوێنێکی دونیادا کەسێک بۆ هەرمەبەستێک قورئانێک بسوتێنێ ، ئێمە وەک ناڕەزایی کاردانەوەی توندمان هەیە و بەپێشێلکردنی پیرۆزیەکانی خۆمانی ئەزانین .

هەموومان دژی سوتاندنی قورئانین وەک خودی پەرتوکەکە ، بەڵام ڕۆژانە خۆمان بەئاشکرا ئایەتەکانی دەسوتێنین .

ئەرێ قبوڵکردنی ژیانێک بەم دۆخە خراپە کەخەڵک موحتاجی نان و ئاوێکە و ئێمەش چەپڵە بۆ دز و مافیا و پیاوکوژەکان لێئەدەین ، ئەوە سوتاندنی ئایەتەکانی قورئان نییە ؟

ئەرێ ترسی نان بڕین لەلایەن حیزب و حوکمەت و مەعمەلەکانەوە پێچەوانەی ئەو باوەڕە نییە ، کەئەڵێین تەنها خودا ڕازقە ، ئەوە سوتاندنی ئایەتەکانی قورئان نییە بەکردار ؟

ئەرێ غەیبەتی خەڵک و دووڕویی و بوختان کردن بەخەڵکی کەقورئان بەتێکستی ڕاستەوخۆ حەرامی کردووە ، ئەوە سوتاندنی ئایەتەکانی قورئان نیین بەکردارەکانمان ؟؟

دەیان شتی تریش کەئێستا دڵنیام دێ بەمێشکی ئێوەشدا ، بۆیە ناینوسم تائێوەش بیرلەسوتاندنی ئەو ئایەتانە بکەنەوە کەخۆتان و چواردەورتان ڕۆژانە دەیکەن.

لەکۆتایدا دەڵێم ئێمە گەر دووژمنەکانمان مزگەوتەکانمان تۆپ باران بکەن و دەیان قورئان تێیدا بسوتێ کێشەمان نییە و لەڕابردووشدا عەرەب و فارس و تورک کردوویانە و نقەمان لێوە نەهاتووە ، بەس کابرایەکی ڕووت و ڕەجاڵ لەوبەری دنیاوە بۆ ئیقامە بیسوتێنێ ئێمە لێرەوە ئەکەوینە چاو سورکردنەوە لێی .

ئەرێ بەو تۆپ بارانەیا بیرمکەوتەوە ، کوشتنی سەدان مرۆڤی کوردی موسوڵمانی مەدەنی بەتۆپ بارانی دووژمنان لەسوتاندنی قورئان گەورەتر نییە ؟؟؟

ئەرێ قورئان پیرۆزترە یان خودی مرۆڤ ؟؟

قورئان بۆ مرۆڤەکان هاتووە ، نەک مرۆڤەکان بۆ قورئان بەدیهێنرابێتن.

 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌