| ڕاپۆرت : دیلان سیروان
لە هەرێمی کوردستان 31027 کۆمپانیا تۆمارکراون کە 27713 کۆمپانیای
ناوخۆیی و 3314 کۆمپانیای بیانی لەخۆدەگرێت ، جگه لهوهی سهدان نهخۆشخانه و
زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەی ناحکومی لەهەرێمی کوردستان دامەزراون هەموو ئەمانە و هتد
، لەژێر ناوی کەرتی تایبەت کۆکراوەنەتەوە.
کەرتی تایبەت لەهەرێمی کوردستان هەزاران هەلی کاریان بۆ دەستی کاری
ناوخۆیی و بیانی ڕەخساندووە ، بهڵام ئەوەی جێی سەرنجە ساڵ بەساڵ ڕێژەی بێکاران و
دەرچووانی دانەمەزراو لە هەرێمی کوردستانی - عێڕاق زیاد دەکات.
ئایا یەکسانی دەرفەتی کار لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت ؟
بەپێی نوسراوی ژمارە (٣٤٣) ساڵی ٢٠٢٢ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
پێشنیاریان كردووه بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە یەکسانی دەرفەتی کار لەهەرێمی
کوردستان جێبەجێ بکرێت ، وەک لەنوسراوەکەدا هاتووە مەبەستیان ئەوەیە ئەو فەرمانبەرانەی
کە لە پلەی شەش بەسەرەوەن رێگەیان پێنەدرێت کە لە دەرەوەی کاتی دەوامی فەرمی
کاربکەن
هەر وەک لە بڕگەی
دووەمی ماددەی (٦)ی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە ١٤
ی سالی ١٩٩١ ئاماژە بەوەکراوە کە (وەزیری تایبەتمەند یان ئەو فەرمانبەرەی کە وەزیر
دەسەڵاتی پێدەدات دەتوانن ئیزن بەوکەسانە بدەن کە مشمول نین بە برگەیەکی ئەم
ماددەیە بۆئەوەی لەدەرەوەی کاتی فەرمی خۆیان کاربکەن بۆ ماوەی یەک سال کە قابیلی
تازەکردنەوەیە ) سەبارەت بەوبڕگەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە وەزیر یان ئەوکەسەی کە
وەزیر دەسەڵاتی دەداتێ دەتوانن ئیزن بە هەموو فەرمانبەرێک نەدەن بۆئەوەی کارێكی تر
بکات.
هەروەها ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەری کەرتی گشتی کاری دووەم دەکەن لەدەرەوەی کاتی کارکردن وە لە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت ، بە تایبەت لە زانکۆ ئەهلیەکان، کۆمپانیا و پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان هەیە ئەو دەرفەتەیان بۆ نارەخسێت، بۆ ئەمەش بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە خاوەن کارەکانی کەرتی تایبەت هەندێک جار بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەوکەسانەی فەرمانبەرن دایانبمەزرێنن بۆ ئەوەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیان بۆ نەدەن وە موچەیەکی کەمتریشیان پێدەدەن ، بۆنمونە ژمارەیەکی زۆری مامۆستاکانی زانکۆ ئەهلیەکان ، هەمان ئەو مامۆستایانەن کە بەیانیان لە زانکۆ حوکمیەکانن. سەرەڕای چەندین نمونەیتر کە لەبەردەستماندایە.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە یەکسانی دەرفەتی کار جێبەجێ بکرێت !
ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە ١٠٣٧١ بڕیاری لەسەر پێشنیارەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی کردووە کە ڕێگە نەدرێت فەرمانبەرانی دەوڵەت لەکەرتی تایبەت کار بکەن ، بەمەبەستی یەکسانی دەرفەتی کار و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ بێکاران و دەرچووانی دانەمەزراو لەکەرتی تایبەت.
بۆ بڕیاری یەکسانی دەرفەتی کار جێبەجێ ناکرێت ؟
جێبەجێ نەکردنی بڕیاری یەکسانی دەرفەتی کار لەبەرژەوەندی کێیە ؟
تا ئێستا بڕیاری یەکسانی دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت ، ڕۆژ بەڕۆژ چەند کاری ڕوو لەزیاد بوونە و ڕێژەی بێکاریش ڕوو لەبەرزبوونەوەیە ، ئاشکراشە دانانی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی (دەوڵەت) لەبەرژەوەندی کەرتی تایبەتدایە ئەوەش بەهۆی دەستەبەرنەکردنی ئەو فەرمانبەرانەی لەکەرتی گشتی دەوام دەکەن.
- ئهم بابهته له بڵاوكراوهی دهنگی كرێكار ، ژماره 44 بڵاوكراوهتهوه.