سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند ، کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری زیادەڕەویی بۆ سەر موڵکی گشتی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە چەک هەڵیکوتایە سەر شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و تەقەی لە شوێنەکە کردووە.باسی لەوەشكرد، ڕووداوەکە زیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.