Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

جوتیارێک گوندەکەی کردووە بە پێشانگای بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی

 

|ئامادەکردنی : مەعرووف مەجید

جوتیارێک بەناوی فەلاح ئەحمەد، لە گوندێکی شارەزوور، بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی، بەمشێوەیە لە گوندەکەی بەرهەمەکانی داناوە بەتایبەتی لە ڕۆژانی هەینیدا، داوا دەکات گەشتیاران سەردانی بکەن بۆ بە دەستهێنانی بەرهەمێکی باشی کوردەواری.

فەلاح ئەحمەد دانشتوی گوندی کوڵکنی سەر بەناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە 10ساڵ زیاتردەبێت ئەم کارە دەکات، لەمانگی 11دەست پێدەکات تامانگی دوو.

بە ووتەی فەلاح کەس هاوکاری نیە هەرخۆی نەمامەکاندەکاتە شەتڵ و گەورەیان دەکات  و دواتر دەیان ڕوێنێ. 

سەبارەت بە ڕووبەری باخەکە و جۆری بەرهەمەکانی دەڵێت" ڕووبەری زەوییەکەی نزیکەی 12 دۆنم دەبێت، بەرهەمەکانی بریتین لە، هەڵوژە و قۆخ و هەنجیر و هەنار و شلک و هەنگ و بامێ و لۆبیاو خەیار و کولەکە و تووڕک ساڵانە 20تەن بەرهەمی هەیە.

سەرەڕای بەرهەمی کشتوکاڵی ئاماژە بەوە دەکات ساڵانە لایەنی کەم 100 نەمام لە شوێنە جیاوازەکان دەڕوێنێت و خزمەتیشیان دەکات، زیاتر گرنگی بە داری بەریدەدات بە تایبەتی داری توو. 

سەبارەت بە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی فەلاح دەڵێت" بەرهەمەکان لەسلێمانی یان لەباخەکەی خۆمان ساغ دەکەمەوە، سەرەڕای هەوڵەکانم بۆ بەرهەمی ناوخۆیی،  هیچ کەس و لایەنێک هاوکاری نەکردووم.











وێنەی فەلاح ئەحمەد - جوتیار