وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناسنامەی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە ، پشووی ڕۆژانێكی شەممە هەڵبوەشێندرێتەوە و دەوامی فەرمی بكرێت.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە واژۆی ریاز جوندی كەعبی بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەتی لەسەرە تێیدا هاتوە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوه بەهەڵوەشاندنەوەی پشووی رۆژانی شەممە بۆ كارمەندانی سەربازی و شارستانی.
ئەوەشخراوەتەڕو، بڕیارەكە لەڕۆژی دەرچوونیەوە كە بەرواری ئەمڕۆی لەسەرە، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پێشتر وەزیری ناوخۆ بڕیاریدابوو، دەوامی ئێوارانیش لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی رەگەزنامە و پاسپۆرت دەوامی فەرمی بكرێت بەمەبەستی خێراتر ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی هاوڵاتیان و ئەو كەسانەی مامەڵەیان پێشكەش كردووە.
![]() |
وێنەی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی عێڕاق |