Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

سان جێرمان ڕاهێنەرەكەی دووردەخاتەوەو باسی زێدان دەكرێت بۆ جێگرەوەی

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردەوە، ئیدارەی پاریس سان جێرمان بڕیاریدا لە كۆتایی ئەم وەرزەدا جاڵتێی ڕاهێنەری ئێستای تیپەكە لە كارەكەی دووربخاتەوە.

ڕۆژنامەی “فووت مێركاتۆ”ی فەرەنسایی بڵاویكردەوە “ڕاوێژكاری وەرزشی تیپەكە لە كۆتایی هەفتەدا گەشتێك بۆ قەتەر ئەنجام دەدات، بەمەبەستی داڕشتنی پلانەكانی سان جێرمان بۆ وەرزی داهاتوو و دیاریكردنی ئەو ڕاهێنەرەی كە دەبێتە جێنشینی جاڵتێ‌”.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی”ئەگەر بوونی زێدان بە ڕاهێنەری نوێی یانە پاریسییەكە نیمچە مەحاڵە، چونكە ئەو نزیكترە لە گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، تا جارێكی تر سەركردایەتی یانە شاهانەكەی ئیسپانیا بكات”.