دیلان سیروان - بازیان میدیا
زانیار تۆفیق، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (بازیان میدیا) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری قەزای بازیان و دەوروبەری بڕی ١٥ ملیمەتر باران باریوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان ئاشکراشی کرد، کۆی گشتیی ڕێژەی بارانبارین لەم ساڵدا تا ڕێکەوتی ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦ لە قەزای بازیان گەیشتووەتە ١,٠٦٣ ملیمەتر.
ئەم ڕێژەیەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە؛ چونکە کۆی گشتیی ڕێژەی بارانبارینی ساڵی ڕابردوو لە قەزای بازیان تەنها ٣٤٢ ملیمەتر بوو، بەمەش بارانبارینی ئەمساڵ زیاتر لە سێ بەرامبەری ساڵی ڕابردووە.
