Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

نەخۆشی 'زمانە شین' چییە و ئایا مەترسیدارە بۆ مرۆڤ؟

 


ڕاپۆرت : شەیما حەمدەڵا

نەخۆشی زمانە شین (Blue tongue disease) پەتایەکی ڤایرۆسییە بەزۆری تووشی ئاژەڵەکانی وەک مەڕ و مانگا و ئاژەڵە کاوێژکارەکان دەبێت، نەخۆشییەکە درمی نییە، واتە لە ڕێگەی تێکەڵ کردن یان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە لە ئاژەڵێکەی تووشبوو بۆ ئاژەڵێکی تەندروست ناگوازرێتەوە، شایەنی باسە ئەم نەخۆشییە هیچ مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست ناکات، لە ڕێگەی گۆشت یان شیری ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.

نەخۆشی زمانە شین لەو شوێنانە بڵاودەبێتەوە کە مێروو و مێشی هەڵگری ئەو نەخۆشییە لە شوێنەکەدا بوونی هەبێت ، سەرچاوەی  سەرەکی ئەم نەخۆشییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەفریقا و ناوچە گەرمەکان، بەڵام لە ئێستادا لە زۆربەی کیشوەرەکانی جیهاندا دەبینرێت، دەبێتە هۆی زەرەرێکی گەورە بۆ مەڕ و بەخێوکەرانی ئاژەڵ بەتایبەتی لە دواکەوتنی گەشەکردن، مردن کە ڕەنگە بگاتە  ۱٥-٢٠٪، هەروەها دابەزینی بەهای ئابوری ئاژەڵە تووشبووەکان.

 چۆن تووش بوون بەم  نەخۆشیە ڕوودەدات دەبێت؟

هۆکارەکەی ڤایرۆسێکە کە سەر بە خێزانی Reoviridae و جۆری ئۆربیڤایرۆسـە و لە ڕێگەی مێشوولەیەکەوە دەگوازرێتەوە کە پێی دەوترێت کولیکۆیدس هەڵگری سەرەکی نەخۆشییەکە لە نێو ئاژەڵەکاندا و بە جۆراوجۆرییەکی زۆر تایبەتمەندە، نزیکەی ١٤٠٠ جۆر تۆمارکراون.

مێشولەی کولیکۆیدس هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشی زمانە شین

ئەم مێشوولانە لە کەش و هەوای شێدار و گەرمدا ڕێژەیان زۆرە ،وە چالاکییان لە کاتی شەودا زیاد دەکات. مێشوولەی مێینە بە هەڵگری نەخۆشیەکە دادەنرێت و ئاژەڵێکەوە بۆ ئاژەڵێکی تر دەگوازرێتەوە .

کاتێک مێش لە خوێنی ئاژەڵێک دەخوات کە تووشی نەخۆشی زمانە شین بووە ، ڤایرۆسەکە بۆ ناو مێشولەکە دەگوازرێتەوە، کاتێک مێشولەی هەڵگری ڤایرۆس دەچێتە سەر ئاەڵێکی دیکە گازی لێدەدات ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە بۆی ، دەکرێت لە کاتی دووگیانی لە دایکانەوە بۆ بەچکەکە بگوازرێتەوە، یان لە ڕێگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی دەرزی بەکارهێنراو بگوازرێتەوە .

دەستنیشانکردنی نەخۆشی زمانە شین : 

1/ ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی بۆ گەڕان بەدوای نیشانە تایبەتەکانی نەخۆشی زمانە شین وەک:

٭ بەرزبوونەوەی توندی پلەی گەرمی لەش.

٭ کێشەی هەناسەدان .

٭ نەمانی ئارەزووی خواردن و تێکچوونی باری گشتی ئاژەڵە تووشبووەکە.

٭ دەردانی ئاو لە کونەکانی لووتەوە، داخورانی لووت.

٭ هەڵگەڕانی ڕەنگی زمان بۆ شین و وەنەوشەیی و هەڵئاوسانی .

٭ خوێنبەربوون لەسەر تۆپی چاو و پێڵوی چاو.

٭ زیادبوونی بەڵغەم و لیکی ناو دەم.

٭ لەبارچوون (دەرهێنان) هەندێک جار.

٭ هەوکردنی سییەکان و چاوەکان.

نیشانەکانی نەخۆشی زمانە شین

2/پشکنینی تاقیگەی : پزیشکی ڤێتێرنەری نمونەیەک لە خوێن یان لیک وەردەگرێت بۆ ئەوەی بوونی ڤایرۆسی زمانه شین تێیدا دەستنیشان بکات و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە پشتڕاست بکا.

چارەسەر کردن :

تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی تایبەت بۆ نەخۆشی زمانە شین نییە ، بەڵام بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی زمانی شین و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوە پێویستە ئەم ڕێکارانەی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێت:

* بەکارهێنانی ڤاکسینی تایبەت وەک کاریگەرترین و پراکتیکیترین ڕێوشوێن بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە

٭ دەرمانی ئازارشکێن و دژە گەرمی.

٭ خۆراکدانی ئاژەڵەکە بە باشی تاوەکو چاک دەبێتەوە .

٭ بەکارهێنانی مێروکوژی گونجاو بۆ لە ناوبردنی هۆکاری گواسترەوەی نەخۆشییەکە.

٭ جیاکردنەوەی ئاژەڵە تووشبووەکە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.