Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

چەمچەماڵ وەک کارگەکانی بازیان خاوەنی دۆلاری چاو سەوز نیە

 

🖋️ ئەرکان حەسەن جاف

دوا بە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاردان بە هەڵکەندنی (١٠) بیر لە سنووری بازیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لە چەمچەماڵ ڕاو سەرنجی جیا جیا لەلایەن چالاکوانان و کەسایەتییەکانی بازیانەوە دەردەبڕدرێت و سەرجەمیان دژی ئەو بڕیارەن و بە بڕیارێکی هەڵەی دەزانن بە بیانووی ئەوەی هۆکارێکە بۆ کەم بوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و زەرەرێکی زۆر بۆ ناوچەکە. 

ئەگەر واقعی بین کاتێک بیر بەو قەبارەیە هەڵدەکەندرێت پێویستە بگات بە دەماری ئاو بۆ ئەوەی هەمیشەیی بێت، ئەگەر قەرار بێت دەماری ئاو وشک بکات ئەوە ئیرادەی خوایە و پەیوەندی بە زۆری دەرهێنانیەوە نییە، گەر بە دەرهێنانی ئاو خۆمان دەخنکێین لە توونیا ئەوان دەمێکە توونیا خنکاون و سەرەی ئێمەیە بخنکێین بۆ مەگەر هەموومان یەک ئاین و نەتەوە نین؟ بۆچی هەر ئەبێت بیر لە خۆمان بکەینەوە، ئەی مرۆڤایەتی. 

ئەگەر هێندە خەمخۆر و دڵسۆزی بازیانن بەرامبەر ئەو کارگانە هەڵوێستی جدی وەربگرن و دژیان بوەستنەوە و عیارە ١٢ بن نەک بەرامبەر هەڵکەندنی چەند بیرێکی ئاو کە کێشەی چەندین ساڵەی چەمچەماڵ چارەسەر دەکات، وەک حکومەتێک نییە دەستگیرۆیی خەڵکی خۆی بکات با ئێمە خۆمان هاوکاری یەکتر بکەین، ئەوەی خۆم سوودی لێ نابینم با تۆ سوودی لێ ببینیت، چەندین ساڵە لە هەناوی ئەوان ئاگر و غاز دێتە دەرەوە و پێی ڕازین ئێستا بۆ ئێمە بۆ چەند بیرێک ڕازی نین.. 

نەک لە دڵی خاکەکەمان با بێن لەسەر دڵی خۆشمان بیر هەڵکەنن گرنگ ئەوەیە کێشەیەک چارەسەر بکرێت و خەڵکی لێی سوودمەند بێت ئیتر لە هەر شوێنێکی بازیانە کێشە نییە هەتا ئەگەر لە بیری ماڵەکان ئاو دەرکەن و پێداویستی خۆیانی پێ پڕ بکەنەوە، دەزانین ڕێگای تر هەیە بەڵام کە حکومەتێک نەبێت بۆیان بکات خۆ ناکرێت تا مردن هەر ئاوا بن. 

تەنیا جارێک سوودی بازیان بۆ خەڵکی فەقیرە ئەم هەڵوێستە نەزۆکەتان لەپای چییە...؟ سەرەڕای بوونی هەزاران کێشە لە بازیان بەس دڵتان لای ئاوی بازیانە؟ ئەی دڵێکتان نییە لای خەڵکانێک بێت کە چەندین ساڵە ئەڵێی ئێستاش لە بیابانەکانی عەرعەرن و هەر ئەڵێن ئاومان نییە، دەزانن خەڵکی کوێ ئەڵێم؟ "چەمچەماڵ" ئەو چەمچەماڵەی گەنج و پیریان لە سەرجەم ڕۆژە سەختەکاندا سنگیان قەڵغان بووە بەرامبەر دووژمن بۆ پاراستنی ئەو خاکەی هێندەی هەر (١٠) بیرەکە خوێنیان بۆی ڕشتووە. 

ئەگەر من بم لە بری ئێوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەکەم و داوای لێبوردن لە خەڵکی چەمچەماڵ ئەکەم دەڵێم بمان بوورن تەپ و تۆزی ئەو کارگانە وای لێکردووین چاومان لە معاناتی ئێوە نەبوو ، سبەی چۆن لە ڕووتان دێت غازی چەمچەماڵ بەکار بهێنن. 

 ‌ ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی ‌