Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

یەکێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە هۆیەکانی گواستەوەیە

 

ئا/ئاشتی محمد ساڵح

یەکێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە هۆیەکانی گواستەوەیە وەکو)فڕۆکە،کەشتی،ئۆتۆمبێل،...هتد) لەبەرئەوەی لە کاتی کارکردنیاندا کۆمەڵێ گازی ژەهراوی دەرهاویشتە دەکەن  وەکو(CO,CO2,SO2,NO2،...هتد)کە ئەم گازانەش زیانیان  بۆ تەندروستی مرۆڤ و ژینگەش هەیە بەداخەوە بەجۆرێک:

• ئۆتۆمبێلێکی چواربستۆن لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا (١٠١)گم گازی (SO2) دەرهاویشتە دەکات.

• لە ئەنجامی سوتانی هەرلیترێک بەنزین (٢,٣ بۆ ٢,٤)کگم لە گازی (CO2) دەرهاویشتە دەبێت.

بۆیە بەردەوام دەبێت هەوڵدرێت کەرتی گشتی بەکاربهێنرێت بۆ گواستەوە و هاتووچۆکردن،بەداخەوە کەرتی گشتی لە کوردستان لە ئاستێکی زۆر خراپدایە کە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگەی ئەم هەرێمە شەق و شڕە بەداخەوە.

تێبینی: وێنەکەش  ئەوە ڕووندەکاتەوە پاسێک بەو قەبارەیە ئەگەر بەکاربهێنرێت بۆ گواستنەوە دەتوانێت ئەوەندە  ئۆتۆمبێلە کەم کاتەوە و کەمترین ڕێژەی گازی ژەهراویش دەرهاویشتە بکرێت بۆ بەرگی هەوا.