كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەپێی زانیاریەكانیان رۆژی 28ی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵ دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە لەپەیامێكدا ڕایگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوە و زانیاریەكانیان دەردەكەوێت كە رۆژی 27ی (حوزەیران) موسڵمانان و ئەو كەسانەی فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن لەسەر كێوی عەرەفە دەوەستن، بەوەش ڕۆژی 28ی هەمان مانگ دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.
ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان، دوای دو مانگی ساڵی کۆچی لە جەژنی رەمەزان، چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و 10 ڕۆژ پێش جەژن بەفەرمی ڕایدەگەیەنن.