Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE

Pages

latest

بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ، لەبەر بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو كە قەرزی كرێی ئاویان لەسەر كۆبووەتەوە و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بە گشتی، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بە ڕێژەی ٪١٥ بۆ ماوەی تەنیا یەك مانگ درێژ كرایەوە.

درێژكردنەوەی بڕیارەكە  دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی ٪١٥ی  کرێی ئاو و و داواکارییەکی زۆری هاووڵاتییان بۆ ئەم بابەتە و سوودمەندبوونی هەزاران هاووڵاتی لە بڕیارەكە ، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە ئێستاوە تا  ٢٠٢٣ /٦/١٠ .

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوان دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی سوودمەندبوون هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان دەكەن.