و/مەعروف مەجید
لە 27ی ڕەمەزاندا وێنەی پیاوێکی بەساڵاچوو لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە بوە پێشەنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە وا بڵاوکرایەوە "پیاوێک بە هی سەردەمی ئێمە ناچێ" وەسفیان کرد، بەهۆی ڕواڵەت و سادەییەکەیەوە.
وێنەی ئەو پیاوە بەساڵاچووە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە گواسترایەوە بۆ وڵاتانی جیهان.
ڕۆژان تێدەپەڕی، دیمەنی ئەو پیاوەی لەبەردەم مزگەوتی پێغەمبەردا و عەصاکەی و عەباکەی و چەترە سپییە درێژەکەی لە یادەوەری هەرکەسێک کە وێنەکانیان بینی، نەسڕدرایەوە، تا کەسێک گەیشتە هەموو ئەو پرسیارانەی کە مێشکی داگیرکردبوو لە پێشەنگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
کەسێک وێنەی نوێی بڵاوکردۆتەوە، و چەند زانیارییەکی لەبارەی پیرەمێردەکە بڵاو کردۆتەوە.
شێخ عەبدولقادر بەخش تەمەن 82 ساڵ، کە بە پاڵەوانە مەزنەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ناوی دەرکرد لە مانگی ڕەمەزاندا، بە ڕەچەڵەک پاکستانییە و ماوەی 15 ساڵە پارە پاشەکەوت دەکات بە کارکردنی وەک شوان تا بتوانێت عەمرە ئەنجام بدات و زۆرێک لە سعودییەکانیش پێیان وایە ڕواڵەت و باڵای بەتەواوی لە یەکێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا دەچێت "دروودی خوای لەسەر بێت".