✍️شاناز جەمال
وشەی خۆبەخش(Volunteer) بە واتای ھەوڵدانی خودی ھەر مرۆڤێک بەبێ بەرامبەر لە پێناو بەرژەوەندی و خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگە
دەست بەرداری کاری فەرمی و دەستکردن بەکاری
خۆ بەخشی ڕەنگە ئەم بابەتە جێگای پرسیاروسەرسوڕمان
بێت بەلای هەندێک کەسەوە؟!!
کاتێک لێم دەپرسن چۆن و بۆ بەخۆبەخشی ئەم کارانە ئەنجام دەدەیت بەبێ بەرامبەر؟!!
ئازیزان مرۆڤ هەتاوەک و نەبەخشێت ناتوانێت ناخ و جەستەو بیری ئاسوودەبێت .. بێگوومان کاری خۆبەخشیش ئاسان نییە بەڵام گەربمانەوێت گرانیش نییە بێگومان وزەو خۆڕاگری و توانای خۆی دەوێت ڕەنگە ئەمە هەمووکەسێک نەتوانێت و نەیەوێت ئەم ڕێگایە هەڵبژرێت.
بەڵام کاری خۆبەخشی و خزمەت بە مرۆڤایەتی من وەک خۆم گەورەترین و زێڕین ترین دەستکەوتی ژیانم بووە
بەخۆشحاڵییەوە یەکێک لەو خزمەتانەی ژیانم کە هەرگیز لێی پە شیمان نەبووم بۆیەک چرکرساتیش هەستم بەماندوبوون نەکردوە و هەتاوەک و ئەمڕۆ بە ڕۆحێکی لێبوردەیی و بێ بەرامبەر بەردەوامم لە کارو هوونەری بەخشین
لە ساڵی ۲٠۱۷ بەڵێنم بە خۆم دا کە بەهەمووتواناو بەهرەکانی ژیانمەوە ببەخشم و خزمەت بەو مرۆڤانە بکەم بەبێ بەرامبەر کە پێویستیان بە تواناو یارمەتی ئێمەی مرۆڤی ئازادو بەهرەمەند و بەتوانا هەیە
سەرەتای کاری خۆبەخشیم لە ساڵی ۲٠۱۷ لە منداڵ پارێزی کوردستانەوە دەستم بە خزمەت کرد لەلانەی منداڵانی بێسەرپەرشت وەک مامۆستای هوونەر بۆماوەی ۲ مانگ بەردەوام بووم دواتر هەنگاوەکان بەرەو چاکسازییەکانی هەولێرو سلیمانی دەستی پێکرد وەک مامۆستای هوونەرو وتنەوەی سیمینار و زۆر خزمەتی تر لەو کاتەوە هەتاوەک و ئەمڕۆ بەردەوامین لەوخزمەتانە وەبەردەوامیش دوبین.
نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت ، کە کەسانێکی زۆر هەن لەدەورووبەرمان کە ڕۆحی بەخشین و خزمەتیان هەیە بەبێ دوودڵی ئامادەن هاوڕێ و هاوکارت بن لەم هەنگاوە مەزنە کە پڕە لە بەخشینی ژیان و هیوا بەومرۆڤانەی کە بەهەر هۆکارێکی ژیان بێت لە کۆمەڵگا دابڕاون ئەوانیش پێویستە ڕێزیان بگیرێت و هەوڵ بدرێت ژیانێکی نوێ و هەنگاوێکی تەندروستیان پێ بخەشرێتەوە.
من وەک خۆم لەماوەی (۹) ساڵی کاری خۆبەخشیم کۆمەڵێک هاوڕێ و مرۆڤ دۆست کە هەرکاتێک داوام لێکردوون و لەگەڵم بوون بەبێ دوودڵی لەخزمەت مرۆڤایەتیابوون لەسەر ئەرک و ماندووبونی خۆیان خزمەتیان کردوە شان بە شانم نامەوێت ناو بنوسم چونکە زۆر زۆرن بەڵام هەندێک لە وێنەکان خۆیان پێناسەیەکی مەزنن بۆ کەسایەتیان من سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ و هاوکارە دڵسۆزانە دەکەم کە لەگەڵم بوون و زیاتر وزەو هێزیان پێ بەخشیوم کە بەردەوام بم لەسەر ئەم ئەرک و خزمەتەم..
وە ئەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەولێرو سلیمانی و بەڕێوەبەرو کارمەندی بەشەکانی ناو چاکسازی
(مناڵان، ژنان، پیاوان).
بەگشتی دەکەم کە بەڕاستی بەس من ئەزانم چەنێک خەمخۆرو دڵسۆزی ئەومرۆڤانەن کە ژیان خستونێتییە زیندانەکان باوەڕبکەن گەربڵێم بۆزۆربەیان ژیان لە چاکسازییەکان بۆ ئەوان سەرەتایە سەیر نەبێت بەلاتانەوە بەوپەڕی ڕێزەوە ڕێزیان دەگرن و خزمەتیان پێشکەش دەکەن کاتێک ئەچمە ناویان هەست دەکەم یەک خێزانن هەمووپێکەوە ئەمە پیا هەڵدان نییە.
وەک ئاماژەم پێدا من کەسێکی خۆبەخشم بەڵام گرنگە ئەوەی بەچاوی خۆت بیبینی باسی بکەیت و سوپاس و ستایشیان بکەیت تەنها ئەوەندە ئەڵێم بەڕاستی خەمخۆرن و نموونەی دڵسۆزی و مرۆڤایەتیان زیادبێت سوپاس بۆ خەمخۆری و ماندووبونتان جێی شانازین سەربەرزو سەرفرازبن.
ئەم وتارە دەربڕی ڕای نووسەر خۆیەتی