بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی بازیان ، ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی سنووری قەزای بازیان دەکاتەوە بۆ ساڵی 2024 ناویان تۆمارکردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی گەنم بۆ سایڵۆ ، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 9/6/2024 دەست دەکەین بە پێدانی پشتگیری بەم مەرجانەی لای خوارەوە :
① کە پشتگیریمان بۆ کەسێک کرد دواتر گۆڕینی نییە
② چەند جوتیارێک دەتوانن بە یەک پشتگیری یەکێکیان سەرپشک(تمویل) بکەن بە مەرجێک وێنەیەک لەکۆپی کارتی نشتیمانی جووتیارەکانی پێ بێت.
③ بۆ هەر دۆنمێک بڕی (۲۳٦ كغم) دووسەد سیوشەش کیڵۆگرام دەنوسرێت .
④ ئەو پشتگیرییەی بۆیان دەکرێت نابێت لە دەستی بدەن چونکە دووبارە پێیان نادرێتەوە.