یاسین حەمە شەریف سەرپەرشتیاری کۆمپانیای شکار لەزۆنی بازیان تایبەت بە بازیان میدیا ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ کارەکانمان لە زۆنی ڕاگرت بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانمان.
هاوکات وتی فشارێکی زۆرمان لەسەرە لەلایەن کرێکاران و شۆفێرانی کۆمپانیای شکار لە زۆنی بازیان کە زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانمان.
سەبارەت بەدەستبەکار کردنەوەیان یاسین حەمە شەریف لەکۆتاییدا ووتی ، تاوەکو تەواوی شایستە داراییەکانمان پێنەدرێت دەست بەکارکردن ناکەینەوە.
کۆمپانیای شکار لە زۆنی بازیان ئەرکی پاککردنەوەی سنووری پێنج شارەوانی لەقەزای بازیان جێبەجێ دەکات.